بیرۆکەیەکی کۆن هەیە کە دەڵێ میوەی بەهێ بەرهەمی تێکەڵاوبوونی سێو و هەرمێیە. ئەم میوەیە کە وەرزی پاییز و زستاندا دەست دەکەوێت و دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک مادەی بەسوود بۆ جەستە، هەروەها سەرجاوەیەکی باسي بۆ ریشاڵ، ئەنتیئۆکسیدەنت و مادە کانگەییەکان بۆ نموونە پۆتاسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، کالیسیۆم و فۆسفات. بەهێ بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو کۆئەندامی هەرس، دەم و قوڕگ لەناو دەبات و دەبێتە هۆی بۆنخۆشبوونی دەم. لەدرێدەژا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم میوەیە دەخەینە روو. *قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی ڤیتامینەکان، مەوادی کانگەیی و ئەو پێکهاتانەی لەکاتی رشانەوەی سەردەمی دووگیانیدا لە جەستە دەرۆنەوە دەرەوە. *دەبێتە هۆی زیرەکبوونی مناڵ و بەهۆی بوونی ڤیتامین b1 لە پێکهاتەکەیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر مێشکی مناڵ دەبێت. *بەهۆی بوونی مادەیەک بە ناوی "تانن" کە تایبەتمەندیی کۆکەرەوەی هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دیواری مناڵدان کە بۆ بەرگیری لە لەبارچوونی مناڵ زۆر کاریگەرە. *بە خواردنی ئەم میوەیە جەستە بەشێوەی سروشتی و بە باشترین شێوە دەتوانێ پیسایی لە خۆی دوور بخاتەوە و تووشی قەبزبوون نەبن. *بەرگیری لە کەمبوونی خوێن و هێمۆگلۆبین دەکات. کەمخوێنی و کەمبوونی هێمۆگلۆبین لەکاتی دووگیانیدا زۆر باوە. بابەتێک لە دەتوانێ کەمبوونی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلەی لێبکەوێتەوە و خۆراکی پێویست نەگاتە خانەکانی کۆرپەلە. *بەکارهێنانی ئەم میوەیە مەترسیی گیرانی دەمارەکان(واریس) کەم دەکاتەوە. *شەکری خوێن رێک دەخات و بەرگیری دەکات لە تووشبوونی دایکان بە نەخۆشیی شەکرە. *نۆرماڵ کردنی فشاری خوێن لەکاتی دووگیانیدا. *پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر و مادە زیانبەخشەکان یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم میوەیەیە.
سەرچاوە: stylecraze
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure