28/12/2020 10:15 PM

ئاماده‌كردنی پاقلاوه‌ به‌ سێو

كه‌ره‌سته‌كان:
95 گرام فستق
100 گرام كه‌ره‌
1 كیلۆ سێو
8 كه‌وچكی چێشت شه‌كر
3 كه‌وچكی چا دارچینی
10 پارچه‌ له‌ هه‌ویری پاقلاوه‌
500 میلیلیتر شه‌ربه‌تی سێو
2 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1-فڕنه‌كه‌ت گه‌رمبكه‌ له‌سه‌ر 175 پله‌ی گه‌رمی.
2-له‌ تاوه‌یه‌كدا بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك به‌ وشكی فستق ببرژێنه‌ له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش، دواتر كه‌مێك ساردی بكه‌ره‌وه‌و وردی بكه‌.
3-كه‌ره‌كه‌ له‌ تاوه‌یه‌كدا بتوێنه‌ره‌وه‌.
4-سێوه‌كان به‌ قاشكراوی له‌ناو تاوه‌یه‌كدا سوربكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ 3 كه‌وچكه‌ چێشت شه‌كرو دارچینی بۆ ماوه‌ی 8 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌هێز تا سێوه‌كان نه‌رم ده‌بن و شه‌كره‌كه‌ش ده‌توێته‌وه‌.
5-له‌ناو قاپی فڕنه‌كه‌دا پارچه‌یه‌ك له‌ هه‌ویری پاقلاوه‌كه‌ دابنێ و رۆنه‌ كه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌، دواتر هه‌ندێك شه‌كری به‌سه‌ردا بكه‌، بۆ پارچه‌ هه‌ویری پاقلاوه‌ی دووهه‌م فستقه‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌.
6-بۆ سێهه‌مجار دیسان رۆنه‌كه‌ره‌و شه‌كری به‌سه‌ردا بكه‌و 3 پارچه‌ هه‌ویری پاقلاوه‌ی تری به‌سه‌ردا بكه‌.
7-ئێستا سێوه‌كانی له‌سه‌ر دابنێ و دیسان كه‌مێك رۆنه‌كه‌ره‌و شه‌كری به‌سه‌ردا بكه‌و 4 پارچه‌ هه‌ویری تری پاقلاوه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌، بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك بیخه‌ره‌ ناو فڕنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر حه‌زناكه‌یت پاقلاوه‌كه‌ قاوه‌یی ده‌ربچێت، ده‌توانیت به‌ سیم دایپۆشیت.
8-شه‌ربه‌تی سێوه‌كه‌ بكوڵێنه‌ تا 100 میلیلیتری لێده‌مێنێته‌وه‌، پاشان هه‌نگوینه‌كه‌ی تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی 1 خوله‌كی تر به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر كوڵاندنی شه‌ربه‌ته‌كه‌.
9-دوای ئه‌وه‌ی پاقلاوه‌كه‌ت ده‌رهێنا له‌ فڕنه‌كه‌، ده‌توانیت كه‌مێك دایبنێی تا سارد ده‌بێته‌وه‌، له‌ كۆتاییدا شه‌ربه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردابكه‌.

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved