29/12/2020 03:07 PM

سوودەکانی خواردنی سوپ

سوپ یەکێک لەو خواردنانەیە کە بە چەندین شێواز دروست دەکرێت. ئەم خواردنە بژاردەیەکی باشە بۆ وەرزە ساردەکان و گەرمی دەبەخشێت بە خۆتان و خێزانەکەتان. سوپ جگە لەوەی گەرمیتان پێ دەبەخشێت خواردنێکە کە بە ئاسانی دروست دەکرێت. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم خواردنە بەتامە دەخەینە بەر باس.

ئاوی جەستە دابین دەکات
لە فێنکایی زستاندا، بەگشتی کەسەکان ئاوێکی کەمتر دەخۆنەوە، کەوابوو لەوانەیە رادەی شلەمەنییەکانی جەستە کەم بێتەوە. ئەگەرچی لە وەرزی سەرمادا عارەقەکردنەوە کەم دەبێتەوە، بەڵام هێشتاش هەندێک لە چالاکییەکانی رۆژانە پێویستیان بە شلەمەنییەکان هەیە. بە سەرنجدان بەوەی کە بەشێکی زۆر لە پێکهاتەی سوپ ئاوە، خواردنەکەی دەتوانێ کەمبوونی ئاوی جەستە قەرەبوو بکاتەوە.

بەهێزکردنی سیستمی بەرگری
خواردنی سوپ بیرۆکەیەکی باشە بۆ رزگاربوون لە هەڵامەت و ئەنفلۆئانزا. زۆرینەی سوپەکان دەوڵەمەندن بەو مادە خۆراکیانەی کە بۆ لەناوبردنی هەڵامەت پێویستن. بەپێی توێژینەوەکان، خواردنی سوپی مریشک لە پڕاوپڕ بێت کە سیر، پیاز، کەرەوز و گێزەز، دەتوانێ یارمەتیمان بدات بۆ لەناوبردنی هەڵامەت. خواردنی سوپ ئێشی قوڕگیش کەم دەکاتەوە.

خۆراکێکی زۆر و کالۆرییەکی کەم
خواردنی سوپ دەبێتە هۆی ئەوەی هاوکات لە رادەیەکی زۆر مادەی خۆراکی دێننەوە ناو جەستەتانەوە، بەڵام کالۆری جەستە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز نابێتەوە. بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی بەر لە نانی نیوەڕۆ سوپ دەخۆن، بە خواردنی 780 گرام سوپ کە پاستای لەگەڵ بوو، 820 کالۆریان وەرگرت؛ لەحاڵێکدا ئەو گرووپەی سوپیان نەخوارد، بە خواردنی 420 گرام پاستا، 930 کالۆری هاتە جەستەیانەوە!

بەرگیری لە زیادبوونی کێش
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری PLOS ONEـدا چاپ کرا، ئەگەری زیادبوونی کێش لەو کەسانەدا کە بەردەوام سوپ دەخۆن، بەنیسبەت کەسانی دیکە 40٪ کەمترە. ئەم ژمارەیە بۆ یەک ژەم خواردنی سوپ لە هەفتەدا ژمارەیەکی بەرچاوە!

 

سەرچاوە: eatingwell، henryford

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved