29/12/2020 03:10 PM

زیانەکانی بەکارهێنانی هێدفۆن بە ماوەیەکی زۆر

پزیشکەکان یاسایەکیان داناوە بە ناوەی 60-60، واتە بەکارهێنانی 60%ـی کۆی دەنگەکە بە ماوەی 60 خولەک و لە روانگەی ئەوانەوە پەیڕەو کردنی ئەم یاسایە مەترسیی بۆ گوێچکە نابێت. کاتێک ئەم یاسایە دەشکێنین لەوانەیە هەست بە سەرگێژبوون و بوورانەوە بکەین و لەدرێژەدا خەوەکەمان تووشی کێشە بێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێکی دیکە لە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆن دەکەین.

سەر ئێشە
ئەو کەسانەی بە ماوەیەکی زۆر هێدفۆن بەکار دێنن بەهۆی ئەوەی سەر و گوێچکە زەختی دێتە سەر تووشی سەر ئێشە دەبن. بەکارهێنانی هێدفۆن ئازاری میگرەین(ئازاری یەک لای سەر) قورستر دەکات.

کێشەی بیستن
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، زۆرینەی کەسانی تەمەن ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ دەبێ ئەو دەنگانە ببیستن کە هێزەکەیان "١٧کیلۆهێرتز"ـە واتە دەنگی نزیک بوونەوەی مێشوولەیەک لە خۆیان ببیستن. بەڵام لەڕاستیدا هەموو رۆژێک ژمارەی ئەو کەسە گەنجانەی ئەم دەنگە نابیستن زیاد دەکات. زانایان بۆ لەناوچوونی خانەکانی بیستن، بەکارهێنای لەڕادەبەدەری هێدفۆن بە هۆکار دەزانن.

ئەگەری گیرانی گوێ
کۆبوونەوە و کەڵەکەبوونی تۆز و شلەمەنییەکان بە هۆی زۆر بەکارهێنانی هێدفۆنەوە روو دەدات. چونکە هێدفۆن بەرگیری لە هاتنە دەرەوەی شلەمەنییەکانی ناو گوێچکە دەکات. کەوابوو بۆریی گوێچکە قەپات دەبێت و ئەو بەشە تووشی هەوکردن دەبێت.

بیستنی دەنگی ناڕاست
ئەگەر لە بەکارهێنانی هێدفۆندا زێدەڕۆیی بکەین ئەگەر هەیە لەگەڵ حاڵەتی "زیکەی گوێ" رووبەڕوو ببنەوە. لەم حاڵەتەدا ئەگەر هەیە دەنگی ناڕاست کە کەسێکی تەندروست نایبیستێک لە گوێی ئێوە بزریگێتەوە تەنانەت لەکاتی خەوتن لە شوێنێکی ئارامدا. ئەم حاڵەتە هیچ چارەسەرێکی نییە و دەبێ بە کەمکردنەوەی کەتی بەکارهێنانی هێدفۆن بەرگیری لێبکەن.

کێشەی پێست
بەپێی بۆچوونی پزیشکان ئەو کەسانەی بەشێوەی بەردەوام و بە ماوەیەکی زۆر هێدفۆن بەکار دێنن، بەتایبەت لەکاتی کارکردندا کە لەگەڵ عارەقەکردنەوە تێکەڵ دەبێت، رێگە بۆ گەشەکردنی هەزاران جۆر بەکتریای زیانبەخشن لە پێکهاتەی گوێدا خۆش دەبێت. ئەم بابەتەش هۆکارە بۆ هەوکردنی پێست و ئەو سەرهەڵدانی زیپکە وردانەی لە ناو کونی گوێدا دەردەکەون.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved