ڤیتامینەکان کۆمەڵێک مادەی هەرەپێویستن بۆ تەندروستیی جەستە و لە چەند لاوە سوود بە جەستە دەگەیەنن: 1-یارمەتی خانەکان دەدەن بۆ ئەوەی کارکردێکی نۆرماڵیان هەبێت، 2-بەهێزکردنی گەشەکردنی نۆرماڵی جەستە، 3-وەرگرتنی مادە خۆراکییەکان، 4-بەرگیری لە نەخۆشییەکان، 5-بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستیی گشتیی جەستە. گرنگترین ڤیتامینەکان بریتین لە: *ڤیتامین A بۆ بینایی چاو و سیستمی بەرگری *ڤیتامین B1(تیامین) یارمەتی خانەکان دەدات کاربۆهیدراتەکان بکەن بە وزە *ڤیتامین B2(ریبۆفلاوین) یارمەتی خانەکان دەدات وزە بەرهەم بێنن *ڤیتامین B3(نیاسین) یارمەتی کۆئەندامی هەرس و مێشک دەدات *ڤیتامین B6 یارمەتی جەستە دەدات هێمۆگلۆبین و پەیامنێری عەسەبی لە مێشکدا بەرهەم بهێنیت، کارکردی مێشک بەهێز بێت و ئاستی گلۆگۆز(خۆراکی خانەکان) بەشێوەیەکی هاوسەنگ رابگرێت *ڤیتامین B12 یارمەتی جەستە دەدات بۆ پێکهاتنی خڕۆکەی سوور، پاراستنی سیستمی عەسەبی و میتابۆلیزم *ڤیتامین C بۆ تەندروستیی پووک و ددان بەسوودە و یارمەتی جەستە دەدت برینەکان چاک بکاتەوە *ڤیتامین D بۆ وەرگرتن و پاراستنی هاوسەنگیی کالیسیۆمی خوێن پێویستە *ڤیتامین E بۆ گرسان(بەستن)ـی خوێن زۆر پێویستە *بیۆتین بۆ شکانی پرۆتین و کاربۆهیدراتەکان یارمەتیدەرە و رۆڵ دەبینێ لە بەرهەمهاتنی هۆرمۆن وکۆلسترۆڵ *پانتۆتنیک ئاسید کارکردەکەی هاوشێوەی بیۆتینە *فۆلات(ئاسید فۆلیک) یارمەتیدەرە بۆ پێکهاتنی خڕۆکە سوورەکان و بەرهەمهاتنی DNA گرنگترین سەرچاوەکانی دەستەبەرکردنی ڤیتامین: *هێلکە: ڤیتامین K، B12، B3، B1، A، بیۆتین و پانتۆتنیک ئاسید *ئەڤەکادۆ: ڤیتامین B6، B3، E و پانتۆتنیک ئاسید *شیر: ڤیتامین D، B12، B2، بیۆتین و پانتۆتنیک ئاسید *گوڵی کەلەرم: ڤیتامین K و ڤیتامین C *پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی: ڤیتامین C و فۆلات *دانەوێڵە و میوە کاکڵدارەکان(بادام و گوێز و...): ڤیتامین B6، B3 و بیۆتین *سەوزەوات: ڤیتامین K، E، C، فۆلات
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure