دكتۆره ڤیان عومه‌ر مو‌سا پزیشكی پسپۆری نه خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵان، بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سوودو زیانه‌كانی مهمه وشكه بۆ منداڵان و چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌باره‌ی ئه‌وجۆره مهمهیهوه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.ڤیان ده‌ڵێت: مهمه وشكه (هێوركه‌ره‌وه‌ی منداڵیش)ی پێده‌وترێت، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1901 دروستكراوه‌و چه‌ند سوودو زیانێكی هه‌یه. سووده‌كانی: *ئه‌توانرێت وه‌ك ئازارشكێن به‌كاربهێنرێت له‌كاتی دانانی كانیولا یان كوتانی منداڵ. *مه‌ترسی مردنی له‌ناكاوی منداڵی ساوا كه‌مده‌كاته‌وه(sudden infant death syndrome) *به‌كارهێنانی له منداڵی نه‌به‌كام (پێشوه‌خت) (ئه‌وانه‌ی له یه‌كه‌ی نه‌به‌كامن) واده‌كات كه‌متر له نه‌خۆشخانه بمێننه‌وه‌و زووتر فێری شیرخواردن بن له موغزیهوه بخرێنه سه‌ر شیر. زیانه‌كانی: *ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ شیری دایك نه‌خوات یان زوو وازی لێبهێنێت. *ئه‌گه‌ر له دوای شه‌ش مانگه‌وه به‌كاربهێنرێت ئه‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌وكردنی گوێی ناوه‌ڕاست. *ئه‌گه‌ر له دوو ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌كاربهێنرێت ئه‌بێته هۆی ناڕێكبوونی ددانه‌كان. *هۆكارێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی میكرۆب و خێرا هه‌وكردنی ناو ده‌م به كه‌ڕوو به‌كتریا. *ئه‌گه‌ر منداڵ بۆ خه‌وتن به‌كاریبهێنێت واته خوی پێوه بگرێت ڕه‌نگه نیوه‌شه‌و زوو زوو خه‌به‌ری بێته‌وه‌و بگری به‌هۆی كه‌وتنی مه‌مه‌كه له ده‌می. چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك: *باشتره سه‌ره‌تا به‌كارنه‌هێنرێت تا منداڵه‌كه فێری شیری دایكی ئه‌بێت به‌تایبه‌ت مانگی یه‌كه‌م. *باشتره مه‌مه‌ی سلیكۆنی یه‌ك پارچه به‌كاربهێنرێت بۆ پاراستنی منداڵ له خنكان به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی پارچه‌كان. *ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت حه‌زی لێنه‌بوو زۆری لێمه‌كه یان له‌كاتی خه‌و له ده‌می كه‌وت و نه‌گریا پێویستناكات بیخه‌یته ده‌میه‌وه. *به‌رده‌وام به پاكی ڕایبگره. *به‌هیچ جۆرێك شهكرو شیرینی مه‌كه به مهمهكهوه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure