30/12/2020 05:57 PM

سودە تەندروستییەکانی نارنج

نارنج یەکێک لە میوە هاوشێوەکانی پرتەقاڵە کە تامێکی تاڵ و لە هەمانکاتدا ترشی هەیە، بۆنێکی خۆشی هەیە و لە زۆرینەی ناوچەکان دەست دەکەوێت؛ بۆ نموونە لە شاری شیرازی وڵاتی ئێران ژمارەیەکی زۆر باخی نارنجی لێیه. یەکێک لەو میوانەیە کە گوڵ، گەڵا، میوە، پێست و ئاوەکەی سوودی تەندروستیان هەیە. لەم بابەتە هەوڵ دەدەین بەشێک لەم تایبەتمەندیانە باس بکەین.

گوڵی نارنج

گوڵی نارنج و زەیتەکەی بۆ یارمەتیدان بە ئاڵۆزییەکانی کۆئەندامی هەرس بۆ نموونە برینی ریخۆڵە، قەبزی، سکچوون و لەناوبردنی غازات بەکار دێت. هەروەها ئەم بەشە لە گیای نارج بۆ رێکخستنی چەوریی خوێن، کەمکردنەوەی رادەی شەکرری خوێنی کەسانی تووشبوو بە شەکرە، پاڵاوتنی خوێن و ئاڵۆزییەکەنی خەو کەڵکی لێوەردەگیرێت.

ئاوی نارنج
ئاوی نارنج وەکوو مادەیەک بۆنخۆش تێکەڵ بە خواردنە جۆراوجۆرەکان دەکرێت. ئاوی ئەم میوەیە دژە میکرۆب، دژی ورووژان و خوێنەربوونە.

سوودەکانی نارنج بۆ نەخۆشیی شەکرە
نارنج شەکری خوێن کەم دەکاتەوە و بەکارهێنانی هاوکاتی ئەم میوەیە لەگەڵ دەرمانەکانی کەمکردنەوەی شەکری خوێن دەتوانێ لەماوەیەکی کەمدا ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنێت. بەڵام ئەگەر ویستتان بۆ ئەم مەبەستە بەکاری بێنن پێشتر لەگەڵ پزیشک راوێژ بکەن.

سوودەکانی نارنج بۆ پێست
زەیتی بۆنخۆشی نارنج بەهۆی تایبەتمەندیی دژە-قارچکیەوە لە زۆرینەی کێشە پێستییەکاندا بەکار دێت. پێستی ئەم میوەیە کە رۆنی لێ دەگیرێت هەندێک مادەی "فلاونۆئید"ـی تێدایە لە تاڵ نین و بەهۆی کاریگەرییەک کە لە بەتاڵکردنی دەمارەکان لە شێداری هەیەتی بەناوبانگە. هەر بۆیە ئەم زەیتە بۆنخۆشە لە کەرەستەکانی جوانکاریدا بەکاری دێنن بۆ بەرگیری لە زیانبەکەوتنی دەمارە بچووکەکان.

 

سەرچاوە: rxlist

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved