30/12/2020 05:59 PM

ئەم خۆراکانە بۆ پرۆستات بەسوودن

پرۆستات یەکێک لە بەشەکانی ئەندامی زاوزێی پیاوانە. ئەم غودەیە مادەیەک دروست دەکات کە ئەرکەکەی پاراستنی ئاوی پیاوە ئەو کاتەی دەڕواتە ناو مناڵدانی ژنەوە. ئەو مادەیەی پرۆستات بەرهەمی دێنێت بریتییە لە کالیسیۆم، ئاسکۆربیک ئاسید، فۆسفاتاز و ئالبۆمین. ئەم ئەندامە گرنگەی جەستەی پیاوان کاتێک تووشی زیان دەبێت کێشەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، کەوابوو پاراستنی تەندروستیی ئەم بەشە زۆر پێویستە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی بەسوودن بۆ پرۆستات دەخرێنە روو

کونجی

کونجی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینێکی تایبەت کە بۆ تەندروستیی پرۆستات پێویستە. بەگشتی رادەی ئەم ڤیتامینە لەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن زۆر کەمە. بە خواردنی کونجی، فاسۆلیا و ناوکی کوولەکە، رادەی ئەم ڤیتامینە لە جەستەتاندا زیاد دەکات.

ماسیی سەلەموون
بەپێی توێژینەوەکان، قەڵەوی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پرۆستات زیاد دەکات. خوێندەوەکان دەریانخستووە، زۆر بەکارهێنانی ئۆمێگا 3 لەگەڵ وەرزشکردن بەرگیری لە زیادبوونی کێش دەکات. یەکێک لە باشترین خۆراکەکان بۆ پرۆستات ماسیی سەلەموونە. ئەم ماسییە ئۆمێگا 3ـی هەیە کە جگە لە کێشەکانی پرۆستات ئێوە لە بەرانبەر زۆرینەی نەخۆشییەکاندا دەپارێزێت؛ بۆ نموونە: نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

تەماتە
تەماتە دەوڵەمەندە بە "لیکۆپن وکارۆتنۆئید". ئەم مادەیە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات کەم دەکاتەوە. لەڕاستیدا ئەم پێکهاتەیە بەرگیری لە گەورەبوونی لەڕادەبەدەری پرۆستات دەکات.

ئەڤەکادۆ
باشترین میوە بۆ تەندروستیی پرۆستات بێگومان ئەڤەکادۆیە چونکە پڕاوپڕە لە "بێتا سیتۆستۆل". ئەم مادەیەش بەرگیری لە گەورەبوونی پرۆستات دەکات. ئەو کەسانەی بێتا سیتۆستۆل بەکار دێنن بە میز کردنەکەیان ئاسانترە. ناوکی کوولەکە و گوێز دوو سەرچاوەی دیکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مادە بەسوودە.

سەوزەوات
زۆر بەکارهێنانی سەوزەوات مەترسیی گەورەبوونی پرۆستات کەم دەکاتەوە. ئەو سەوزەواتانەی رەنگەکەیان سەوزە بۆ ئەم مەبەستە کاریگەرترن چونکە پڕاوپڕن لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت. کەلەرمی برۆکلی، سیر و پیاز بەشێک لەو سەوزەواتانەن کە بۆ ئەم مەبەستە بەکاردێن.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved