30/12/2020 11:45 PM

وەرتێ یەكەم ژنی كوردە فڕۆكەی بۆینگ لێدەخوڕێت

وەرتێ ئەبوبەكر عەلی، یەكەم فڕۆكەوانی ژنی كوردە لە عیراق كە فڕۆكەی بۆوینگ ٧٣٧ لێدەخوڕێت، كه لە ساڵی 2015 بڕوانامەی لە فڕۆكەوانی شارستانی دانیمارك بەدەسهێناوە، لە كۆلێژی ئێیەر تاكسی بۆ خوێندنی فڕۆكەوانی فڕۆكەخانە. 

وەرتێ ئەبوبەكر عەلی ساڵی 1991 لە پارێزگای سلێمانی لەدایكبووەو 23 ساڵ تەمەنی لە دانیمارك بەسەربردووە، كاتێك خۆی و خێزانەكەی لە سەرەتای 90ەكان كوردستانیان جێهێشت و مافی پەنابەریان لە دانیمارك وەرگرت، باوكی وەرتێ پێشمەرگە بووە.

وەرتێ هەر لە منداڵیيەوە خەونی ئەوەی هەبوو كە فڕۆكە لێبخوڕێت، بوو بە یەكەم ژن لە هەرێمی كوردستان و عیراق كە رێگەپێدانی لێخوڕینی فڕۆكەی قەبارە گەورە بەدەستبێنێت، دوای ماوەیەكی كورت، هێڵی فڕۆكەوانی عیراقی دایمەزراندو ئێستا فڕۆكەی نیشتمانی عیراقی لێدەخوڕێت.

یەكەم گەشتی بۆ قاهیرە بوو، ئەم سەركەوتنەی وەرتێ هانی ژنانی تری كورد دەدات بۆ شوێنكەوتنی هەمان ئەو ڕێگا ئاڵنگارییە.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved