زۆرینەی ئێمە لە ماوەی ژیانماندا هەستمان بە ئێشی گەدە کردووە؛ بەڵام بۆ ئەوەی بزانین تووشی شێرپەنجە بووین یان نا، دەبێ بەشوێن چ نیشانەیەکەوە بین؟ بەداخەوە ئێمە زۆر جار سەرنجی نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە نادەین. با کردنی سک، کزانەوەی گەدە و شتی لەم چەشنە بەشێکن لەم نیشانانە کە لە زۆرینەی نەخۆشییەکانی گەدەدا دەبیندرێت. لەدرێژەدا باس لەو نیشانانە دەکەین کە ئەگەر دەرکەوتن واباشە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن. دابەزینی بێهۆی کێشی جەسە: ئەمە یەکێک لە نیشانە گرنگەکانە بۆ زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجە ماندوویەتی: ئەم حاڵەتە لەوانەیە هۆکارەکەی لەدەستچوونی خوێن بێت. کەمخوێنی بە واتای کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنە و یەکێک لە هۆکارەکانی ماندوویەتییە. دەرکەوتنی خوێن لە ناو پیساییدا: ئەم نیشانەیە زۆر باو نییە، بەڵام لەوانەیە لە هەندێک کەسکدا دەربکەوێت. لەم حاڵەتەدا، پیسایی مرۆڤ رەنگەکەی رەش دەبێت و ئەمەش بەهۆی تێکەڵبوونی خوێنی گەدە و ریخۆڵەیە لەگەڵ پیسایی. هەست بە تێری کردن: هەست بە تێربوون، تەنانەت کاتێک بڕێکی کەم خواردنیشتان خواردووە، یەکێک لە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی گەدەیە. زۆرینەی تووشبووان بەم ئازارە، پاش خواردنی خۆراکێکی کەم هەست بە تێربوون دەکەن. سکچوون و قەبزی: ئەم دوو بابەتەش لە کەسانێکدا کە تووشی شێرپەنجەی گەدە دەبن، بێهۆ و بێ ئەوەی پێشتر ئەزموون کرابێت روو دەدات. بەردەوامبوونی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس: بۆ نموونە، کەسێک هەست بە رشانەوە یان ئێشی سک بکات و ئەم حاڵەتە تا چەندین رۆژ بەردەوام بێت. ریفلاکسی گەدە: لەم حاڵەتەدا ئەو شتانەی لەناو گەدەدان دەگەڕێنەوە بۆ ناو بۆری خۆراک و کۆکە و هەناسەسواری لێدەکەوێتەوە.
سەرچاوە: medicinenet، health.clevelandclinic
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure