کەلەرم، پڕاوپڕە لە ڤیتامین C. بەڵام لەناو بنەماڵەی کەلەرمەکاندا، کەلەرمی سور بڕێکی زیاتر لەم ڤیتامینەی تێدایە کە نزیکەی دوو بەرابەری کەلەرمی سەوزە. کەلەرمی سور هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A. ئەم ڤیتامینە سوودەکانی زۆرن؛ جگە لەوەی ئەنتیئۆکسیدەنتێکی بەهێزە و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە، چاویش بەهێز دەکات و کاریگەری ئەرێنیشی لەسەر تەندروستیی پێست هەیە. ڤیتامین K کە لە پێکهاتەی ئەم گیایەدا جێگرە، جگە لە گرساندن(بەستن)ـی خوێن، ئێش و خوێنبەربوونی سووڕی مانگانەش کەم دەکاتەوە و لەگەڵ بۆشبوونی ئێسک بەربەرەکانی دەکا. هەروەها ئاسید لاکتیکەکەی(Lactic acid)، گەدە دژە-گەن دەکات. کوڵاندنی کەلەرمی سور لەگەڵ شەکر شەربەتێکی لێ بەرهەم دێت کە بۆ سنگ زۆ بەسوودە. ئەگەر ئەم شەربەتە لەگەڵ توو شیرین تێکەڵ بکرێت و بیخۆنەوە دابەزینی کێشی لێدەکەوێتەوە. هەر بۆیە هەندێک لە پزیشکەکان باس لە خواردنی کەلەرمی سور دەکەن بۆ داەبەزینی کێشی جەستە. کەلەرمی سور بۆ کەمکردنەوەی ئێشی رۆماتیزم، سیاتیک، ئێشی گەدە، گیرانی دەمارەکان و گرژبوونی ماسولکەکان بەکار دێت. ئاوی ئەم کەلەرمە برینی گەدە چارەسەر دکات. پڕاوپڕە لە ئاسن و سۆلفۆر. ئاوی ئەم گیایە ئەو هەوکردنانەی دەرئەنجامی قارچکن لەناو دەبات. هەروەها کۆلستڕۆڵی خوێن کەم دەکاتەوە. کەلەرمی سور دژە پیربوونە. هەڵبەت کەلەرمی سور سەرچاوەیەکی گونجاوە بۆ پۆتاسیۆم کەوابوو ئەو کەسانەی نەخۆشیی فشاری خوێنیان هەیە واباشە لە سیستمی خۆراکی رۆژانەیاندا کەلەرمی سوری تێدا بێت.
سەرچاوە: nabzema
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure