سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راشی له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌و چه‌ند خۆراكێكی تر به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی له كونجی دروستده‌كرێت و رێژه‌یه‌كی باش كانزای تێدایه، بۆیه بۆ پێست زۆر به‌سووده‌و وه‌ك ماسك بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست به‌كاردێت و خانه مردووه‌كانیشى زیندووده‌كاته‌وه. هه‌فته‌ی دوو جار كه‌وچكێك راشی له‌گه‌ڵ كه‌مێك زه‌یتی باده‌م و ماستی پڕ چه‌وری تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده له ده‌موچاوت. پاشان به ئاوی سارد بیشۆو به لۆكه‌یه‌ك ئاوی گوڵاو بده له پێستی ده‌موچاوت، دوای ماوه‌یه‌ك به‌كارهێنان ده‌زانیت پێستت له‌گه‌ڵ پێش به‌كارهێنانی ئه‌و ماسكه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سپیبووه‌ته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure