2/1/2021 06:15 PM

چەند خووی رۆژانە کە هۆکاری چرچبوونی دەموچاون

هەندێک لە کارەکانی رۆژانەمان بەڕواڵەت بێ‌زیانن بەڵام لەوانەیە زیانی درێژخانەیی بۆ پێست هەبێت. بۆ نموونە خواردنی گۆشتی سور خێرایی دەبەخشێت بە پرۆسەی پیربووب و بەکارنەهێنانی کرێمی دژەخۆر دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە رەنگی پێستدا. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خووی سادە ئاشنا دەبین کە لەوانەیە سەرجەم هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی گەنجێتی پووچەڵ بکەنەوە.

بنێشت جاوین
زۆرینەوەی ئەو کەسانەی خوویان بە بنێشت جاوینەوە گرتووە سەرچەشنێکی دیاریکراوی چرچ و لۆچبوون لە دەوری دەمیاندا دەبیندرێت و پزیشکەکاکان لایان وایە کە هۆکارەکەی جاوینی بنێشتە. بنێشت جاوین زەختێکی لەڕادەبەدەر دەخاتە سەر ماسولکەکانی ئەم بەشە و ئەمەش چرچبوونی دەوروبەری دەمی لێدەکەوێتەوە.

راکردنی خێرا
ئەو کەسانەی وەرزشی راکردنی خێرا ئەنجام دەدەن چەورییەکانی ژێر پێستیان دەسووتێت. ئەم کارە لەوانەیە قووڵایی چرچبوونی پێست زیاتر بکات. دواتر ئەم کەسانە بە ماوەیەکی زۆر لە ژێر تیشکی خۆردا دەمێننەوە بە بێ ئەوەی کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنن و ئەمەش هۆکارە بۆ تێکچوونی فۆرمی پێست.

سەیرکردنی لەڕادەبەدەری مۆبایل
بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری مۆبایل خێرایی دەبەخشێت بە پرۆسەی پیربوون. کارناسانی پزیشکی دەڵێن سەیرکردنی لە سەرەوە بۆ خوارەوە کە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا روو دەدات دەبێتە هۆی چرچبوونی مل.

بەکارنەهێنانی چاویلکەی دژەخۆر
80٪ـی نیشانە دیارەکانی پیری بۆ نموونە چرچ و لۆچبوونی پێست دەرئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی خۆرە لەگەڵ جەستە. کاتێک خەمبار دەبن چرچیی دەوروبەری چاو قووڵتر دەبنەوە. ئەو کاتانەی تیشکی خۆر لە چاوتان دەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانن شتەکان ببینن چاوتان بچووک دەکەنەوە و ئەوەش چرچبوونی سووچەکانی چاوی لێدەکەوێتەوە.

خەوتن لەسەر لاشان
کاتێک لەسەر شان یان سک دەخەون، دەمووچاوتان لەگەڵ باڵنجەکە لە یەک توند دەبن و دەموچاوتان چرچ دەکات. تا ئەو جێیەی دەتوانن لەسەر پشت بخەون بۆ ئەوەی لەم کێشەیە بەدوور بن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved