2/1/2021 06:20 PM

نینۆک خواردن و دەرکەوتنی نهێنییەکانی کەسایەتی

نینۆک خواردن بە گشتی لە سەردەمی مناڵییەوە دەست پێدەکات. زۆرینەی ئەو کەسانەی بە مناڵی ئەم خووەیان لەگەڵە، کاتێک گەورە دەبن وازی لێدێنن، بەڵام  بۆ هەندێک کەسیش دەبێت بە خوویەکی هەمیشەیی و ناتوانن وازی لێبهێنن. زۆرینەمان ئەم خووەمان پێ خوویەکی خراپە بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەم رەفتارە دووپاتەیە دەتوانێ کۆمەڵێک هەقیقەتی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە کەسایەتی ئێوە دەربخات. لەڕاستیدا ئەم خووە دەرکەوتەی دڵەڕاوکێ و سترێش نییە. لەدرێژەدا هۆکارەکانی ئەم بابەتە دەخەینە روو.

لەوانەیە کەسێکی ئیدەئالیست بن
بەپێی توێژینەوەکان، زۆرینەی ئەو کەسانەی نینۆکیان دەخۆن کەسانێکن کە سەرکەوتنەکانیان زیاترە لە ئاستی ستاندارد. توێژیران تاقیکارییەکان لەسەر گرووپێک ئەنجامدا کە نیوەیان نینۆکیان دەخوارد و نیوەشیان نا. ئەم توێژینەوەیە دەریخست ئەوانەی نینۆکیان دەخۆن لە تیپی کەسایەتیی A بوون کە لەڕادەبەدەر هەوڵ دەدەن.

زیرەکن
ئەو کەسانەی نینۆکیان دەخۆن بەگشتی کەسانێکی ئامانجخوازن کە کارەکیان بە خێراییەکی ئاساییەوە ئەنجام نادەن. زۆربەی ئەو کەسانەی سەرجەم هۆش و بیریان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەیەک چڕ کردووەتەوە، حەزیان لە خواردنی نینۆکیانە.

لەوانەیە تاقەتتان نەمابێ
ماندوویەتی یەکێک لە هۆکارەکانی خواردنی نینۆکە. کاتێک خوو بەم کارەوە دەگرن، لەوانەیە ببێت بە شتێک کە لە کاتی ماندووبووندا خۆتانی پێوە سەرقاڵ دەکەن.

لەوانەیە لە خۆتان رازی نەبن

زۆرینەی ئەو کەسانەی نینۆکیان دەخۆن سەرکەوتنەکانیان ئاسایی نییە. ئەم کەسانەی چاوەڕوانییەکی زیاتریان لەخۆیان هەیە، ئەم کەسانە کاتێک ناتوانن بگەنە ئامانجەکەی خۆیان، هەست بە بێ‌هیوایی و شەرم دەکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved