هێلكه به‌هۆی پێكهاته‌كانییه‌وه سوودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه، به‌وپێیه‌ی پێست توند ده‌كاته‌وه‌و په‌ڵه‌و زیبكه كه‌مده‌كاته‌وه‌و كونیله‌كانی سه‌ر پێست ناهێڵێت. پزیشكانی بواری پێست رێنمایی ده‌ده‌ن به‌ڕێگه‌ی سروشتی پێستتان بپارێزن، یه‌كێك له ڕێگه‌كانی پاراستنیش به‌كارهێنانی هێلكه‌یه بۆ پێستی ده‌موچاو به‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه. هێلكه‌یه‌ك بهێنه، سپێنه‌و زه‌ردێنه‌كه‌ی جیابكهرهوهو سپێنه‌كه‌ی تێكبدهو پاشان چه‌ند خوله‌كێك بیده له ده‌موچاوت و دواتر به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. ئه‌مه به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌و زیبكه‌ی سه‌ر پێست. هه‌روه‌ها ده‌توانین زه‌ردێنه‌و سپێنه‌كه پێكه‌وه تێكه‌ڵبكه‌یت و ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك بیده‌یت له ده‌موچاوت و دواتر به ئاوی شیله‌تێن بیشۆ. ئه‌مه‌ش بۆ توندكردنه‌وه‌ی پێست به‌سووده. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure