3/1/2021 04:15 PM

گرنگیی نانی بەیانی و شێوازی ئامادەکردنی چەند خواردنی تایبەت

کاتێک ئێوە دەخەون چەندین کاتژمێر هیچ خۆراکێک نایەتە ناو جەستەتانەوە و کاتێک لە خەو هەڵدەستن، جەستە پێویستییەکی زۆری بە خۆراک هەیە و بەم شێوەیە خانەکانی جەستە نۆژەن دەبنەوە. نانی بەیانی بەخێرایی لەلاین جەستەوە وەردەگیرێت کەوابوو واباشە باشترین جۆرەکانی خۆاردن بۆ ئەم ژەمە خواردنە هەڵبژێرن.
لە سەرەتای رۆژ و دەسپێکی کاردا، واباشە خواردنی نانی بەیانی بخەنە یەکەم ئەولەویەت. بەر لەوەی لە ماڵ بڕۆنە دەرەوە خواردنێکی باش بخۆن بۆ ئەوەی هێزە زەینی و جەستەییەکانتان بەهێز بن و لە ماندوویەتی و وەڕەزبوون بەدوور بن.
جگە لە باسی وەرگرتنی وزە، نانی بەیانی سەرچاوەیەکی باشە بۆ مادە خۆراکییە بەسوودەکان بۆ نموونە کالیسیۆم، ئاسن و ڤیتامین B و هەروەها پرۆتین و ریشاڵ. میوە و سەوزەوات سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامین و مادە کانگەییەکان. کەوابوو هەوڵ بدەن لەکاتی خواردنی نانی بەیانیدا مۆزێک یان پەرداخێک ئاوی میوە بخۆنەوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی نانی بەیانی دەخۆن ئەگەری ئەوەی قەڵەو بن زۆر کەمە.

زیانەکان نەخواردنی نانی بەیانی بریتین لە: نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، شێرپەنجە، زیادبوونی نەخۆشییەکانی سەردەمی دووگیانبوون.

شێوەی ئامادەکردنی 2 خۆراک بۆ نانی بەیانی:
1: بۆ ئامادەکردنی ئەم خواردنە دوو دانە هێلکە، ئاو و هەندێک خوێ تێکەڵ کەن و هەندێک رۆنە کەرەشی لێ زیاد بکەن. ئەم تێکەڵەیە بە جوانی بشێوێنن و پاشان بیخە سەر نانی تۆست و بیخەنە ناو فڕنی کارەباییەوە.

 2: سەرەتا کەمێک رۆنە کەرە بتوێننەوە و پاشان لە دەفرێکی دیکەدا پەرداخێک شیر و هێلکەیەک تێکەڵ کەم و بیشێوێنن. ئەو دەفرە بخەنە ناو فڕنەوە با هەندێک رەق بێت. پاشان دەری بێنن و هەندێک ژامبۆن(گۆشتی مریشکی وردکراو) و پەنیری لەسەر بڕێژن و دووبارە بیخەنە ناو فڕنەکەوە و با پلەی گەرمییەکەی 180 دەرەجە بێت. پاش گیرسانی ئەم مەوادە، خۆراکەکەی ئێوە ئامادەیە دەتوانن لەگەڵ سەوزەوات نۆشی گیانی کەن.
 

سەرچاوە: shakeupyourwakeup

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved