3/1/2021 04:23 PM

وازهێنان لەخواردنەوەی قاوە ئەم زیانانەی بۆ پێست هەیە

کافەئین بەسودە بۆ پێستە و یەکێکە لە مادە پێکهێنەرەکانی زۆرینەی ئەو بەرهەمانەی بۆ ئاگاداری کردن لە پێست بەکار دێن. کۆپێک قاوە دەتوانێ شوێنەوارێکی سەرسوڕهێنەر لەسەر جەستە جێبهیڵێت. زۆرینەی ئەو کەسانەی خوویان بە خواردنەوەی قاوەوە گرتووە هەندیک جات بیریان لە وازهێنان لە خواردنەوەیە کردووەتەوە بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە پێست ئەم بڕیارە پەسەند ناکات. لەدرێژەدا دەمانهەوێ بزانین وازهێنان لە خواردنەوەی قاوە چ کاریگەرییەکی لەسەر پێست دەبێت.

لەوانەیە زیاتر زیپکە دەربکەن
قاوە دەوڵەمەندە بە ئەنتی ئۆکسیدەنت و دژی ورووژانی پێستە. بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی بەشێوەی رۆژانە قاوە دەخۆنەوە کەمتر زیپکە دەردەکەن و رەنگی پێستیان کەمتر تووشی ئاڵوگۆڕ دەبێت.

رزگاربوون لە دەست رەشایی ژێر چاو ئەستەم دەبێت
خواردنەوەی قاوە یارمەتی پێست دەدات بۆ لەناوبردنی رەشایی ژێر چاو. کافەئین کاریگەری لەسەر ئەو دەمارە خوێنیانە دەبێت کە هۆکاری رەشیی ژێر چاون و ئەم رەشاییە کەمتر دەکاتەوە.

لەوانەیە پێست زووتر پیر بێت
راستە زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوەدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی پێست، بەڵام قاوە دەتوانێ پارێزگاری لە پێست بکات لە بەرانبەر زیانەکانی تیشکی خۆر. گرووپێک لە توێژەران پاش تاقیکاری لەسەر ١٠٠ ژن بۆیان دەرکەوت ئەوانەی قاوە دەخۆنەوە، ئەگەری پەڵەپەڵەبوونی دەموچاویان بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر بەشێوەیەکی بەرچاو کەمترە.

لەوانەیە پێست زیاتر تووشی گۆڕانکاری بێت

خواردنەوەی قاوە بەشێوەی رۆژانە ئەگەری پیربوونی خێرا کەم دەکاتەوە. زۆرینەی مەوادە خۆراکییەکانی ناو پێکهاتەی قاوە، بۆ نموونە "کلۆرۆژێنیک ئاسید" پەڵە پێستییەکان کەم دەکەنەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved