له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند خاڵێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی شه‌واندا باش بخه‌ویت. پزیشكان ده‌ڵێن: كه‌سانێكی زۆر له‌كاتی شه‌واندا باش خه‌ویان لێناكه‌وێت، بۆیه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر مرۆڤه‌كان داوا له پزیشكان ده‌كه‌ن ده‌رمانیان بۆ بنوسرێت. له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان پێیانوایه كه باشتره له‌ڕێگای ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه هه‌وڵبدرێت بۆ نووستن. 1- له‌كاتی نووستندا شه‌وانه پله‌ی گه‌رمی ماڵه‌وه كه‌مێك دابه‌زێنه بۆئه‌وه‌ی باش خه‌وت لێبكه‌وێت، چونكه له‌كاتی نوستندا پله‌ی گه‌رمی جه‌سته خۆی داده‌به‌زێت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ نوستن. 2- گرنگی به ڕه‌نگی كاڵ و كرێمی بده له‌كاتی رێكخستنی ژووری نوستندا، چونكه به‌هۆی ره‌نگی كاڵه‌وه مێشك ئارام ده‌بێت. 3- هه‌موو ئامێره كاره‌باییه‌كان له ژووری نووستندا بكوژێنه‌ره‌وه، به‌هۆی تیشكی شینی مۆبایل خه‌وت لێناكه‌وێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن زیاتر به‌خه‌به‌ر ده‌بیت و دره‌نگتر خه‌وت لێده‌كه‌وێت. 4- گلۆپی سپی بكوژێنه‌ره‌وه له‌كاتی نووستنداو له شه‌واندا گڵۆپه‌كان هه‌ڵمه‌كه گه‌ر به‌خه‌به‌ر هاتی، چونكه به‌هۆی رووناكیه‌وه مێشك وا تێده‌گات كه رۆژه‌و خه‌وت لێناكه‌وێت. 5- به‌هۆی ده‌نگێكی زۆره‌وه خه‌وت لێناكه‌وێت و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام به‌خه‌به‌ر دێیت، بۆیه باشتره گرنگی به ڕاگرتنی هێمنی و بێده‌نگی بده‌یت له‌كاتی نووستندا. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure