د.لاڤه دارا عه‌لی پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا دروسته كه ئه‌ركه‌كانی ناوماڵ به منداڵان بسپێردرێن؟ تێیدا چه‌ندین زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی گرنگی بڵاوكردووه‌ته‌وه. د.لاڤه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌داخه‌وه له ئێستادا هه‌موومان گله‌یی له ته‌مه‌ڵی و سستی گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئایا ته‌نها خۆیان به‌رپرسیارن؟ هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جار باوان له خۆشه‌ویستیان بۆ منداڵه‌كانیان، ڕێگه‌ناده‌ن به منداڵه‌كان تاكو هه‌ر له منداڵییه‌وه فێری به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كان ببن و هه‌ستی به‌رپرسیارێتیان لا دروستبێت، به‌ڵكو هه‌میشه ده‌ڵێن (وازی لێبێنه هێشتا مناڵه)، به‌ڵام منداڵان زۆرشت فێرده‌بن له به‌جێهێنانی ئه‌ركی سوكی ناوماڵ، ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركانه فێری خزمه‌تكردنی خود، خێزان، ماڵیان ده‌كات. فێری كارامه‌یی جۆراوجۆر ده‌بن كه له داهاتوودا بۆیان به‌سووده وه‌ك چێشتلێنان، ڕێكخستنی كه‌لوپه‌ل و ناوماڵ، شۆردنی جل، ئاگاداری گوڵ و باخچه..هتد. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تره‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ پته‌وكردنی بیروباوه‌ڕی هه‌ره‌وه‌زی، یارمه‌تیدان، كاركردنی به‌كۆمه‌ڵ، كۆكردنه‌وه‌ی خێزان پێكه‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاروباره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی. ڕاسپاردنی ئه‌ركی سوك به منداڵان ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون، پشت به‌خۆبه‌ستن، ڕێزگرتن كه هه‌مووی چه‌مكی گرنگن بۆ بنیاتنانی كه‌سێتی منداڵه‌كه. هه‌ربۆیه واباشتره له منداڵییه‌وه فێری به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان بكه‌ین به‌بێ جیاوازیكردن له‌نێوان ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ كه بۆ داهاتوویان باشتره له‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانیان به‌فیڕۆبده‌ن به‌دیار یارییه ئه‌لكترۆنییه‌كانه‌وه. ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه ده‌توانین منداڵه‌كان به‌شداری پێبكه‌ین به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه: 1-له سه‌ره‌تادا باوان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه پێكه‌وه ئه‌ركه‌كه ئه‌نجامبده‌ن تا فێرده‌بێت پاشان به‌ته‌نیا جێیهێڵه خۆی بیكات. 2-ئه‌ركه‌كان به‌ڕوونی دابه‌شبكه، واباشتره بنووسرێت و هه‌ڵواسرێت تاكو له‌به‌رچاودا بێت و له‌یادی نه‌كات. 3-باسی گرنگی ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كه‌ی بۆ بكرێت. 4-بایه‌خدان و گرنگی پیشانبده كاتێك منداڵه‌كه كاره‌كه ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نێت. 5-ده‌ستخۆشی و پیاهه‌ڵدانی هه‌وڵه‌كانی منداڵه‌كه بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی كاره‌كان كه زۆر گرنگه. 6-خه‌ڵاتكردنی منداڵه‌كه‌و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی پاداشتكردنه‌وه كاتێك كاره‌كان ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نێت باشتروایه خه‌ڵاته‌كان مه‌عنه‌وی بێت و پاره نه‌بێت وه‌ك ڕێگه‌پێدانی بۆ یاریكردن یان خواردنی خوارده‌مه‌نیه‌ك منداڵه‌كه ئاره‌زووی ده‌كات...هتد، پێویسته خه‌ڵاتكردنه‌كه ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه بێت و دوانه‌خرێت تا منداڵه‌كه فێربێت ئه‌نجامدانی كاره‌كه شتێكی پۆزه‌تیفه‌و خه‌ڵاتده‌كرێت له‌سه‌ری. د.لاڤه نموونه‌ی هه‌ندێك ئه‌ركی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌پێی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ده‌توانرێت به منداڵان ڕاسپێردرێت، بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ستده‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت زیره‌كه‌و توانای ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌ركی زیاتری هه‌یه ده‌توانیت خشته‌كه ده‌ستكاری بكه‌یت كه به‌پێی توانای منداڵه‌كان ده‌گۆڕێت: *ته‌مه‌نی تازه‌پێگرتوو (2-3 ساڵ): هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی یاریه‌كان. هێنان و بردنی كه‌لوپه‌لی سوك و بچوك بۆ باوان. *ته‌مه‌نی پێش خوێندنگا (4-5 ساڵ): فێركردنی گرنگی ده‌ستشۆردن پاش ته‌والێت، رێكخستنی پێخه‌ف و شوێنی نوستن له‌ژێر چاودێری)، ڕێكخستنی پۆشاك له‌ژێر چاودێری. *ته‌مه‌نی خوێندنگا (6 ساڵ به‌ره‌وژوور): ئاودانی گوڵ و باخچه، پاككردنه‌وه‌ی ته‌والێت و گه‌رماو، سڕین و پاككردنه‌وه‌ی ناوماڵ، شۆردنی حه‌وشه‌وبان، بردنه ده‌ره‌وه‌ی خۆڵ). یارمه‌تیدان له هه‌ڵخستنی جلوبه‌رگ. یارمه‌تیدانی باوان له ئاماده‌كردنی خواردن له‌ژێر چاودێری. ئاماده‌كردنی خوان و ڕیزكردنی قاپ و كه‌وچك...هتد له‌ژێر چاودێری، یارمه‌تیدانی باوان له‌كاتی بازاڕكردن و ڕێكخستنی كه‌لوپه‌له‌كان پاش گه‌ڕاندنه‌وه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure