4/1/2021 01:46 PM

خراپترین شێوازەکان بۆ دابەزینی خێرای کێش

بەرنامەیەکی گونجاو بۆ دابەزینی خێرای کێش، لەژێر چاوەدێریی پزیشکدا دەتوانێ ئێوە دەگەیەنێت بە کێشێکی دڵخواز بەڵام لەهەمانکاتدا رجێم کردنی هەڵە جگە لە گەڕانەوەی کێشی سەرەتایی تەنانەت دەتوانێ کاریگەریی زۆت مەترسیداری لەسەر جەستە هەبێت. ئەگەر لەم ماوەیەدا هەندێک قەڵەو بوون، نابێ چاوەڕوان بن کە بە شەوێک کێشتان دابەزێت و هەرگیز هەڵ مەدەن بەبێ راوێژ لەگەڵ پسپۆڕی بواری خۆراک رجێم بکەن. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە شێوازە هەڵەکانی دابەزاندنی کێش ئاشنا دەبین.

رجێمی ئاو
خواردنەوەی ئاو دەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەبێت بەڵام زێدەڕۆیی لەم بوارەدا هەڵەیە. کێشە ئەوەیە کە ئاو هیچ پرۆتینێکی تێدا نییە و کەوابوو ئێوە لەوانەیە ماسولکەکانتان لەدەست بدەن، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چەورییەکانی جەستە نییە و کاتێک دەگەڕێنەوە سەر سیستمی خۆراکی پێشوو، دووبارە قەڵەو دەبنەوە.

خواردنی یەک ژەم خۆراک
ئەم شێوازەش بۆ ئەم مەبەستە زۆر ئاسانە و کالۆرییەکانی جەستە کەم دەکاتەوە. بەڵام ئەنجامدانی ئەم کارە کێشەی دیکەی لێدەکەوێتەوە. بەپێی توێژینەوەیەک خواردنی تەنها یەک ژەم خۆراک لە رۆژدا، لە درێژماوەدا دەبێتە هۆی بەرهەمهاتنی چەوریی ناتەندروست لە جەستەدا.

خواردنەوەی سرکە بەر لە خواردنی هەر جۆرە خۆراکێک
هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سرکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن و هەست بە تێری کردن. بەڵام خواردنەوەی شلەمەنییە ئاسیدییەکان قوڕگ و گەدە دەورووژێنێت و کارکردەکانی کۆئەندامی هەرس ئاڵۆز دەکات. هەوڵ بدەن سرکە لەجیاتی سۆسی کەچەپ بەکار بێنن.

وەرزش کردن بە گەدەی بەتاڵەوە
بەپێی توێژینەوەکان دەبێ بڵێین کە ئەگەر ئێوە بە گەدەی بەتاڵەوە وەرزش بکەن، ئەم کارە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر سووتاندنی کالۆرییەکانی ئێوە نییە. ئەم کارە لەجیاتی تواندنەوەی چەوری، ماسولکەکان لاواز دەکات و ئەوەش بۆ تەندروستیی گشتیی جەستە مەترسیدارە. بەر لە وەرزش کردن هەوڵ بدەن میوە بخۆن بۆ نموونە مۆز و بەهێ.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved