4/1/2021 01:50 PM

سوودە تەندروستییەکانی کەنگر

کەنگر گیایەکی خۆراکییە کە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بەکاری دێنن. لە کوردستانیش لەگەڵ هاتنی بەهار کەسانێک لە شاخەکان سەردەکەون و ئەم گیا بەتامە دەهێنن بۆ ناو بازاڕەکان و ئاراستەی خەڵکی دەکەن. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ لەگەڵ سوودە تەندروستییەکانی ئەم گیایە ئاشنا بین.

کەمکردنەوەی فشاری خوێن
بەپێی توێژینەوەکان کەنگر چەوری خوێن کەم دەکاتەوە، چونکە بە خواردنی ئەم گیایە ژمارەی "تری گلسیرید" و کۆلستڕۆڵ لەخوێندا کەم دەبنەوە. هەروەها تاقیکارییە زانستییەکان سەلماندوویانە کە گەنگر بەرگیری لە ئۆکسیداسیۆنی کۆلستڕۆڵ دەکات و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.

یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات
خواردنی کەنگر دەبێتە هۆی وەرگرتنی مادە خۆراکییەکان و هەرسی چەوری و بەرگیری لە قەبزبوون دەکات. ئەم گیایە بەرگیری لە زیادبوونی "ئوریک ئاسید" لە خوێندا دەکات و هەر بۆیە بۆ چارەسەریی "ئاڵۆزییە رۆماتیسمیەکان"ـیش بەسوودە. کەنگر هەروەها ئێشی گەدە، هەست بە رشانەوە کردن و غازاتی ریخۆڵە لەناو دەبات.

کەنگر و ماست
سرشتی کەنگر گەرم و وشکە و ئەگەر لەگەڵ ماست بخورێت، هاوسەنگی دروست دەبێت و رێگایەکی زۆر باشە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆتاسیۆمەی کە لە پێکهاتەی ماستدا هەیە.

تەندروستیی دڵ و دەمارەکان
ئاوی کەنگر لە نەخۆشییەکانی دڵدا کەڵلی لێوەردەگیرێت چونکە ئەم ئاوە دەبێتە هۆی کرانەوەی دەمارەکان و پاککردنەوەی ئەم دەمارانە لە چەوری و مادە زیانبەخشەکان. لەوانەیە خواردنی کەنگر لەناو خەڵکدا زۆر باو نەبێت بەڵام دەبێ ئەوە بزانن لە سوودە تەندروستییەکانی یەکجار زۆرن.

 

سەرچاوە: nabzema

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved