4/1/2021 01:54 PM

بەکارهێنانی 12هەزار پارچە ئەڵماس لە ئەنگوستیلەیەکدا!

"هارشیت بانسال"، دامەزرێنەری کۆمپانیای "رێنانی" کە خشڵ و خاڵی گرانبەها دروست دەکات، تۆماری گینسی بە بەکارهێنانی زیاترین ئەڵماس لە یەک ئەنگوستیلەدا شکاند. هارشیت یەکەمجار لە ساڵی 2018 واتە کاتێک خەریکی خوێندن لە بواری دیزاینی خشڵ و خاڵ لە هیند بوو، بیری لە شکاندنی ئەم تۆمارە کردەوە.
چەند ساڵ دواتر و لە 30ـی نۆڤەمبەری 2020ـدا، کۆمپانیای هارشیت بە بەکارهێنانی 12,638پارچە ئەڵماس لە یەک ئەنگوستیلەدا بە فەرمی توانی ئەم تۆمارە بشکێنێت. ئەنگوستیلەی "ماریگڵد" یان هەمان گوڵی جەعفەری(جۆرێک سەوزەیەی هاوشێوەی گژنیژە) کە بە ناوی "ئەنگوستیلەی پشکوتن"ـیش دەناسرێت بە هەزاران ئەڵماسی ورد رازاوەتەوە.
هیندییەکان لەسەر ئەو بڕوایەن کە گوڵی جەعفەری بەختەوەری چانسیان بۆ دەستەبەر دەکات
کێشی ئەنگوستیلەکە نزیکەی 165 گرامە و هەر پەلکە گوڵێکی ئەم دیزاینە کە 8 توێژە، فۆرمێکی تایبەتی هەیە. هارشیتی تەمەن 25 ساڵ یەکەم جار کارەکەی خۆی لە 2018ـەوە بە ئەنگوستیلەیەکی زێڕ دەست پێکرد. هارشیت بانسال دەڵێ: "ئامانجم هەمیشە زیاتر لە 10هەزار ئەڵماس بوو. زۆرم دیزاین لەم ماوەیەدا خراپ کرد بۆ ئەوەی لەسەر ئەم دیزاینەی ئێستا چڕ ببمەوە."
بەڵام خەونەکەی هارشیت دواجار مانگی رابردوو، پاش وەرگرتنی تۆماری جیهانی گینس و دەستەبەرکردنی ناوبانگێکی جیهانی بەهۆی دروستکردنی ئەم ئەنگوستیلە ئەڵماسەوە، هاتە دی. تۆماری پێشووی زیاتر ئەڵماسی بەکارهاتوو لە یەک ئەنگوستیلەدا تایبەت بوو بە بەرهەمهێنەرێکی خشڵ و خاڵی هیندی بە ناوی "هالمارک". ئەنگوستیلەکەی هالمارک لە 7,801پارچە ئەڵماس پێک هاتبوو.

 

سەرچاوە: guinnessworldrecords

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved