ئه‌و خانمانه‌ی رۆژانه به‌رده‌وام مه‌یكه‌پ به‌كارده‌هێنن، پێویسته به هۆكاره‌كانی مه‌یكه‌پ بزانن، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر مه‌یكه‌پ به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاوت جوانتر ده‌ربخات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پاككردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت له‌سه‌ر پێست. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا خانمان مه‌یكه‌پ به‌كاربهێنن یان به‌كارینه‌هێنن؟ پسپۆڕان ده‌ڵێن: به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ كارێكی خراپ نییه، چونكه هه‌م پێست ده‌پارێزێت له‌دژی خۆر‌و هه‌م پێست ده‌پارێزێت له ناپاكی هه‌وای ده‌ره‌وه، بۆیه پسپۆڕان پێیانباشه خانمان به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ. هه‌روه‌ها پسپۆڕان رێنمایی له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو ده‌ده‌ن، كه پێویسته شه‌وان پێش خه‌وتن پێستی ده‌موچاو جوان پاكبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیسی له‌ژێر پێست به‌رده‌وام بێته ده‌ره‌وه، گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام پێستت پاكنه‌كه‌یته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌ڵه دروست ببێت له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گرنگه له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه هه‌روه‌ها شه‌وانه كرێم به‌كاربهێنیت تا پێستی ده‌موچاوت ئارام ببێته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure