5/1/2021 01:52 PM

هۆکارەکانی زیکەی گوێ

زیکەی گوێ بریتییە لە کۆمەڵێک دەنگی سەیروسەمەرە کە تەنها تۆ ئەیبیستیت و دەوروبەریان هەستی پێ ناکەن و لە جیهانی پزیشکیدا پێی دەگوترێت "تینیتوس". ئەم دەنگانە بەگشتی کاتی و کەم‌هێزن بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە رادەیەک کە قسەکردن لەگەڵ خەڵک ئەستەم دەکاتەوە و ناتوانن لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکان چڕ ببنەوە. لەدرێژەدا بەشێک لە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە دەخەینە روو.

1-رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەنگی بەرز بە ماوەیەکی زۆر بۆ نموونە لە کۆنسێرتەکان یان لە شوێنە پیشەسازییەکان، یان بەکارهێنانی سپیکەر و هێدفۆن بە ماوەیەکی زۆر. لە حاڵەتی یەکەمدا بە ئاسانی چاک دەبنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی. بەڵام لە حاڵەتی دووەمدا چون تێکەڵە لەگەڵ خووگرتن بەم شتانەوە(هێدفۆن و ...) دەتوانێ زیانی هەمیشەیی بە گوێچکە بەگەیەنێت.
2-ئەو مەوادە چەورەی ناو گوێچکەش دەتوانن هۆکارێک بن بۆ بەدیهاتنی "تینیتوس". داخرانی بۆری گوێ بەهۆی کۆبوونەوەی ئەم مەوادە دەتوانێ گوێچکە بورووژێنێت و تووشی هەوکردنی بکات و لە ئاکامدا زیکەی گوێی لێبکەوێتەوە.
3-لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، کەم کەم هێزی بیستن لاواز دەبێ، ئەم حاڵەتەش لەدرێژماوەدا دەبێتە هۆی بەدیهاتنی دەنگی جۆراوجۆر لە گوێچکەدا بە تایبەت لە کەسانێکدا کە تەمەنیان 60 ساڵ بۆ سەرەوەیە.
4-هۆکارێکی دیکە بۆ ئەم بابەتە گۆڕانکارییە لە فشاری خوێندا.
5-زیانبەرکەوتنی سەر و گوێ و تەنانەت زەخت خستە سەر ئەم بەشانە بەهۆی ئەوەی پەیوەندیان بە هێزی بیستنەوە هەیە دەتوانێ "تینیتوس/ زیکەی گوێ"ـی لێبەکەوێتەوە. زیکە بەگشتی لە یەکێک لە گوێچکەکاندا روو دەدات.
6-زیکەی گوێ دەتوانێ نیشانەی هەندێک نەخۆشی بێت بۆ نموونە: کۆنیشانەی "منییەر"، کێشەی گوێی ناوەندی یان بەدیهاتنی غودە لە مێشکدا.
7-خواردنی هەندێک لە دەرمانەکان بۆ نموونە: دەرمانی دژە خەمۆکی، ئەنتی بایۆتیکەکان و حەبی میز دەتوانێ هۆکارێک بن بۆ ئەم کێشەیە.
*دوورکەوتنەوە لە هەر چەشنە دەنگێکی بەرز(هەر لە شوێنی پڕ هەرا هەراوە بگرە تا کەم بەکارهێنانی هێدفۆن و شتی لەم چەشنە) دەتوانێ بەرگیری لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە بکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved