5/1/2021 01:56 PM

ژیانی هاوبەشیی کیم و کانیە دەگاتە کۆتایی

گۆیا "کیم کارداشیان" و "کانیە وێست" قەبووڵیان کردووە کە ژیانی هاوبەشیان "بەکردەوە گەیشتووەتە کۆتایی" و ئەوان "هیچ پلانێک"ـیان بۆ ژیانی دووبارە لەگەڵ یەکتری لە داهاتوودا نییە.
ئەستێرەت تەمەن 40 ساڵی بەرنامەی "لەگەڵ کارداشیانەکان" لەگەڵ 4 مناڵەکەی خۆی لە لۆس ئانجلێس دەژی و هاوسەرەکەی واتە "کانیە وێست"، راپێری تەمەن 43 ساڵ لە مووچە و مەزراکەی کە ویلایەتی وایۆمینگ ژیان تێپەڕ دەکات.
ئەم خێزانە چەندین مانگە جیا لە یەک دەژین. ئەم رووداوە پاش ئەوە رووی دا کە وێست پاش وتارەکانی لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەندێک تویتی سەبارەت بە هاوسەر و خەسووی واتە "کریس جەنەر" بڵاو کردەوە. ئەو لەم تویتانەدا لە دواتر سڕدرانەوە گوتبووی کیم و دایکی هەوڵیان داوە ئەو زیندانی کەن و بەهۆی ئەو فیلمە نەگونجاوانەی کە لە هاوسەرەکەی بڵاو بووەتەوە ژیانی خۆی بە فیلمی "Get Out " شوبهاند. ئەو هەروەها سکرین شاتێکی لە پەیامانە کریس جەنەر گرتووە کە لەوێدا هەڕەشەی لە وێست کردووە.
کیم و کانیە ئەگەرچی دواتر بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لە وایۆمینگ هەوڵیان دا بەهێزبوونی ژیانی هاوبەشیی خۆیان نیشان بدەن، بەڵام لەو کاتەوەی ئەو تویتانە بڵاو بوونەوە کەمتر لای یەک بەسەر دەبەن. میدیاکان دەڵێن: "کانیە کەڵک لە هەموو شتێک وەردەگرێت بۆ ئەوەی لەسەر خۆی کار بکات و کاتەکانی زۆرتر لە وایۆمینگ تێپەڕ دەکات. ئەو هیچ پلانێکی بۆ گەڕانەوە بۆ لۆس ئانجلێس نییە، بەڵام کیم هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەم بابەتە نییە."
ئەگەرچی شیرازەی ژیانی هاوبەشیی ئەم دوو کەسە بەناوبانەگە لێکترازاوە بەڵام جەوێکی خەمۆک و خەمباریان نییە و وەک باس دەکرێ شادترین کاتەکانی خۆیان تێپەڕ دەکەن و بەشێوەی رۆژانەش لە رێگەی VideoCallـەوە لە پەیوەندیدان.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved