5/1/2021 01:59 PM

سوودەکانی زەردێنەی هێلکە

زەردێنەی هێلکە، یەکێک لە سەرچاوە دەوڵەمەند و دەگەمەنەکانە کە بە شێوەی سروشتی ڤیتامین Dـی تێدایە. سوودەکانی زەردێنەی هێلکە  زۆرن. سەرجەم ڤیتامین، پرۆتین و مادە کانگەییەکان کە بۆ کارە گرنگەکانی جەستە بۆ نموونە "هاوسەنگیی ئەلەکترۆلیتەکان" پێویستن، لە زەردێنەی هێلکەدا دەست دەکەون. لە ژێرەوە لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ئەم مادە خۆراکییە ئاشنا دەبین.

سوودەکانی زەردێنە بۆ مناڵ
زەردێنەی هێلکە کۆلستڕۆڵی تێدایە کە بۆ جەستە زۆر بەسوودە. کۆلستڕۆڵ دەبێتە هۆی پەرەسەندن و گەشەی مێشک و لەبەر ئەم هۆکارەیە کە شیری دایک پڕاوپڕە لەم کۆلسترۆڵ. زەردێنەی هێلکە پڕاوپڕی ئەو ڤیتامینانەن کە تێکەڵ بە چەوریەکانن بۆ نموونە ڤیتامینەکانی E، D، A ،K. ئەم ڤیتامینانە بۆ بەهێزبوونی پێکهاتەی ئێسکی کۆرپە زۆر پێویستە.

سوودەکانی زەردێنەی بۆ قژ
زەردێنەی هێلکە کۆمەڵێک ڤیتامینی تێدایە کە دەتوانێ بەرگیری لە زیانبەرکەوتنی قژ بکات. ئەم مادە خۆراکییە دەبێتە هۆی شێداربوونی قژی وشک و بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A و E، بایۆتین و فۆلات دەبێتە هۆی گەشە و درەوشانەوەی قژ.

سوودەکانی زەردێنە بۆ پێست
زەردێنەی هێلکە بەگشتی لە ئاو و چەوری پێکهاتووە کە دەبێتە هۆی ئەوەی هۆکارێکی گرنگ بێت بۆ گرێدران لەگەڵ ئاو. هەر بۆیە ماسکی زەردێنەی هێلکە لەسەر دەموچاو خانەکانی پێست شێدار و نەرم دەکات. ئەم ماسکە بۆ ئەو کەسانەی دەموچاویان وشکە زۆر زۆر بەسوودە.

زەردێنەی هێلکە و جگەر
باوەڕی گشتی لەسەر ئەوەیە کە زەردێنەی هێلکە بەهۆی ئەوەی کۆلستڕۆڵێکی زۆری هەیە، چەوربوونی جگەری لێدەکەوێتەوە. بەڵام دەبێ بگوترێ کە خواردنی رێکوپێکی زەردێنەی هێلکە کاریگەرییەکی خراپی لەسەر جگەر نییە. بەڵام ئەو کەسانەی جگەریان چەورە دەبێ بە هوشیارییەوە بیخۆن.

 

سەرچاوە: livestrong

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved