5/1/2021 07:16 PM

په‌یوه‌ندی نێوان ته‌ندروستی جه‌سته‌و قژ

له ‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ باری ته‌ندروستی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به ‌ته‌ندروستی قژه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌وهۆیه‌ی خۆراكه‌ به‌سووده‌كان ستایلی قژ جوانتر ده‌رده‌خه‌ن، بۆیه‌ پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر دابینكردنی به‌رنامه‌ی نانخواردن تا ببیت به ‌خاوه‌ن قژێكی ته‌ندروست.

له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان ده‌ڵێن كه‌ زۆربه‌ی خانمان په‌نا بۆ ده‌رمانی گرانبه‌ها ده‌به‌ن بۆ جوانكردنی رووخسارو ستایلی قژ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاری پێستی وشك و قژی زبرو بژ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ خواردنی چه‌ورو سوێر ده‌خۆیت.

ده‌شڵێن: گه‌ر باری ته‌ندروستی قژت باش نه‌بوو ئه‌وا بزانه‌ كه‌ باری ته‌ندروستیت به‌گشتی له‌مه‌ترسیدایه‌، بۆیه‌ له‌وحاڵه‌ته‌دا هه‌وڵبده‌ زۆرتر گرنگی به ‌خواردنی به‌سوودو ڤیتامین بده‌.

ئه‌مجۆره‌ خواردنانه‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی قژ.
* سه‌وزه‌و میوه‌
* دانه‌وێڵه‌
* ماسی
* گوێز
* مریشك
* قه‌ل
* هێلكه‌
* جۆ
* شیر
* ماست

خاك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved