5/1/2021 07:19 PM

به گیراوه‌ى‌ سروشتی‌ پێستی ده‌ستت شێدارو جوان بكه‌

وشكبوونه‌وه‌ی پێستی ده‌ست یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌كانی خانمان، بۆيه‌ پێویستیان به‌ شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كی به‌هێزه‌ بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌، هه‌نگوین یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سروشتییه‌ زۆر باشه‌كان بۆ شێداركردنه‌وه‌و پێدانی خۆراكی پێویست بۆ پێست، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌وری سوودبه‌خش و پڕۆتین كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ پێستی وشك.

-ماسكی هه‌نگوین و لیمۆ:
كه‌وچكێكی بچوك ئاوی لیمۆ
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین
*لیمۆو هه‌نگوینه‌كه‌ به‌باشی تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی ده‌ستت بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قیقه‌ پێوه‌ی ده‌هێڵته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی شيله‌تێن ده‌یشۆیت.

-ماسكی هه‌نگوین و گلیسرین و ئاوی گوڵ:
كه‌وچكێكی بچوك گلیسرین
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ئاوی گوڵ
*پێكهاته‌كان به‌باشی تێكه‌ڵ ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ ده‌سته‌كانت و ده‌ستكێشێكی نایلۆن له‌ ده‌ست ده‌كه‌یت بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك ده‌یهێڵیته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی شيله‌تێت ده‌یشۆیت.

-ماسكی هه‌نگوین و زه‌یتی زه‌یتون:
كه‌وچكێكی بچوك هه‌نگوین
كه‌وچكێكی بچوك زه‌یتی زه‌یتون
3 كه‌وچكی گه‌وره‌ شیر
*سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و ماوه‌ی 15 -20 ده‌قیقه‌ به‌ ده‌ستته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شيله‌تێن بیشۆ.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved