6/1/2021 05:31 PM

چەند رێکاری سادە بۆ لەناوبردنی ئێشەکانی جەستە+وێنە

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دڵەڕاوکێ کارگەریی نیگەتیڤت لەسەر جەستە و دەروون هەیە. هەندێک جار بە هۆکاری نادیار هەست بە خەو، ماندوویتی، ئێشی جەستە و هەیەجان دەکەین؛ هۆکاری ئەم سەرجەم ئەم حاڵەتانە دڵەڕاوکێیە. لەدرێژەدا هەندێک شێواز دەخەینە روو کە دەتوانن بۆ کەمکردنەوەی ئێشەکەنی جەستە کە هۆکارەکەیان دڵەڕاوکێیه، بەکاری بێنن.

مەساجی قاچ بۆ لەناوبردنی ئێشی پشت


ورووژانی کۆمەڵێک خاڵی تایبەت بە دەست و قاچدا پێی دەگوترێ "رێفلێکسۆلۆژی/ Reflrxology". توێژینەوەکان دەریانخستووە رێفلێکسۆلۆژی دەتوانێ ئەو ئێشانەی بەهۆی دڵەڕاکێوە بەدی دێن کەم بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستە هەندێک زەیتی زەیتوون لەسەر قاچتان بڕێژن. پاشان کەنارەکانی قاچتان بە ئارامی و بەشێوەی بازنەیی بشێلن.

مەساجی دەموچاو


هەست کردن بە فشار لە دەموچاودا نیشانەی دڵەڕاوکێیه. ئەم مەسەلەیە لەوانەیە خۆی لە شێوەی لەرزینی لێو یان ئێشی مل یان ئێشی شەولیکەدا دەربخات. بۆ کەمکردنەوەی ئەم کێشانە دەتوانن دەوروبەری چاو، دەوروبەری لووت، مل و بازنەی دەموچاو بەگشتی بە ئارامی بشێلن.

بنێشت جاوین

 
رێگەچارەیەکی چاوەڕواننەکرا کە لەوانەیە ببێتە هۆی لەناوچوونی ئەو ئازارانەی بەهۆی دڵەڕاوکێیەوە بەدی دێن، بنێشت جاوینە. زانایان لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر ٢ گرووپی ٢٥ کەسی ئەنجام درا کۆمەڵێک دەرئەنجامی سەرنجڕاکێشیان دەستبەرکرد. ئەوان داوایان لە گرووپی یەکەم کرد هەموو رۆژێک دوو جار بنێشت بجاون و ئەم کارە تا دوو هەفتە درێژە بدەن و گرووپی دووهەمیش لەم ماوەیەدا بنێشتیان بەکار نەهێنا. دواتر دەرکەوت گرووپی یەکەم لەم ماوەیەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ئێشە جەستەییەکانیان کەم ببۆوە.

مەساجی دەست


مەساجی دەست زەخت و ئێشەکانی ناوەوەی جەستە کەم دەکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستە قامکەکان و بەری دەستتان بگووشن و دڵنیا بن هەموو بەشەکانی دەست هەست بەم زەختە دەکەن. هەروەها پێستی نێوان قامکی ئاماژە و قامکە گەورەتان بگووشن و بەشێوەی بازنەیی ئەم بەشەی دەست بشێلن. شێوازێکی دیکە ئەوەیە کە قامکە گەورەتان بە بەری دەست و قامکەکانتاندا بێنن، بەکارهێنانی زەیتێکی گونجاو بۆ نموونە زەیتی زەیتوون بۆ مەساجی جەستە پێویست و کاریگەرە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved