بەدرێژایی سەدەکان رەشکە وەکوو دەرمانی نەریتی بۆ زۆرینەی نەخۆشییەکان بەکار هاتووە. بەشێک لە پێکهاتە کیمیاوییەکانی ناو رەشکە تایبەتمەندیی ئەنتیئۆکسیدەنتیان هەیە. هەروەها رەشکە یەکێک لەو مەوادەیە کە لە دروستکردنی چەندین جۆر نان و کولێرە و شیرینەمەنی(حەلەویات)ـدا بەکار دەهێنرێت. لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێک لە سوودە تەندروسییەکانی ئەم دانە رەشانە دەکەین. کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵ توێژینەوەکان دەریانخستووە کە بەکارهێنانی رەشکە بەتایبەت زەیتی رەشکە بە باشی دەتوانێ کۆستڕۆڵی گشتی، کۆلستڕۆڵی زیانبەخش و تری گلیسیرید کەم بکاتەوە. کۆلستڕۆڵەکان گرووپێک لە چەورییەکانن کە کۆبوونەوەیان لە دەمارەکاندا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی لێدەکەوێتەوە. دژە شێرپەنجەیە ئەنتیئۆکسیدەنتەکان دەتوانن بەرگیری لە گەشە و بڵاوبوونەوەی خانەکانی شێرپەنجە بکەن. هەر وەک باس کرا پێکهاتەی رەشکە دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ئەنتیئۆکسیدەنت و دەتوانێ بەرگیری لە جۆرەکانی شێرپەنجە بکات بۆ نموونە: شێرپەنجەی سی، مناڵدان، پرۆستات و ریخۆڵەی گەورە. لەناوبردنی بەکتریا زیانبەخشەکان بەکتریاکان هۆکاری زۆرینەی هەوکردنەکانی جەستەن. بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوت رەشکە دەتوانێ بەکتریای "ستافیلۆکۆک ئۆرئۆس" کە لە بەرانبەر بەشێکی زۆر لە ئەنتیبایۆتیکەکاندا خۆڕاگرە، لەناو ببات. پاراستنی جگەر جگەر ئەندامێکی گرنگی جەستەیە و ئەرکەکەی پاککردنەوەی جەستەیە لە مادە ژەهراوییەکان، بەرهەمهێنانی پرۆتین و مادە کیمیاوییە پێویستەکانە بۆ درێژەی ژیانی خانەکانی جەستە. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوت رەشکە دەتوانێ یارمەتیدەری جگەر بێت بۆ پاککردنەوەی مادە ژەهراوییەکان. رێکخستنی شەکری خوێن بەرزبوونەوەی ئاستی شکری خوێن دەتوانێ تینوویەتی بەردەوام، دابەزینی کێشی لەنەکاو، ماندوویەتی و کێشەکانی چاوی لێبەکەوێتەوە. هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە رەشکە کاریگەرە لەسەر هاوسەنگیی شەکری خوێن و کەوابوو بۆ کۆنتڕۆڵی دەرکەوتەکانی نەخۆشیی شەکرە بەسوودە.
سەرچاوە: livestrong
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure