6/1/2021 11:23 PM

كتێبى میدیای سیاسی

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی د.شێركۆ جه‌بار مامۆستای زانكۆیه‌ كه‌ تێيدا باسی له‌ میدیای سیاسی و دۆخ و ئه‌زموونكردنی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كردووه‌و له‌ دووتوێی 158 لاپه‌ڕه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتووه‌ كه‌ هه‌ر به‌شێك باس له‌ بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌ میدیای سیاسی ده‌كات.

نووسه‌ر هه‌وڵده‌دات چه‌مكی میدیای سیاسی و گرنگی و ڕۆڵی له‌ پرۆسه‌ی هۆشمه‌ندی سیاسی تاك و كۆمه‌ڵگا ڕوونبكاته‌وه و گرنگترین ئه‌و گرفتانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌ بخاته ڕوو. هه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه‌ لایه‌نی كارایی و ئاكتیڤی ئه‌رێنی ڕۆڵی ئامڕازه‌كانی ماس میدیای جه‌ماوه‌ری له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی هۆشمه‌ندی سیاسی یان ئاوه‌زی سیاسی تاك و كۆمه‌ڵدا بۆ خوێنه‌ر ڕوونبكاته‌وه‌.

نووسه‌ر هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی خاوه‌ندارێتی میدیای سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشت جۆره‌كانی پێویسته‌ درك به‌ گیانی لێپرسراوێتی سیاسی بكه‌ن له‌ گوتارو به‌رهه‌م و ناوه‌ڕۆكی میدیایدا، پاشان سنوورێك بۆ سیاسه‌تی ئاڕاسته‌كردنی ئایدیۆلۆژی ئامڕازه‌كانی ماس میدیای جه‌ماوه‌ری دابنێن كه‌ ته‌نها ئامڕازێك نه‌بن بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی سیاسی نۆخبه‌ی حوكمران و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و ئایدیۆلۆژیای ده‌مارگیر، به‌ڵكو ئامڕازێك بن له‌ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی میدیایی له‌ فۆرمی بازاڕگه‌ری سیاسی تایبه‌ت به‌ پرس و مه‌سه‌له‌ی چاڕه‌نووسسازه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved