7/1/2021 03:56 PM

بۆ لایەکی دەموچاو لەو لایەی دیکەی سەرنجڕاکێشترە؟

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئینستاگرامەرەکان(ئەوانەی زۆر ئەم سۆشیاڵ میدیایە بەکار دێنن) 5 کاتژمێر لە هەفتەدا تەرخان دەکەن بۆ سیڵفی گرتن. ئەوان بۆ گرتنی سێڵفییەکی بێ عەیب بۆ ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی بکەنەوە، 7 سێڵفی دەگرن. "ئانۆکا لیندڵ"، پرۆفیسۆری دەروونناسیی زانکۆی "لاترۆب"ـی ئوستورالیا دەڵێ زۆرینەی ئەو کەسانەی سێڵفی دەگرن هەوڵ دەدەن لای چەپی دەموچاویان لە وێنەکاندا دەرکەوێت. ئەو بە تاوتوێ کردنی 2هەزار سێڵفیی ئینستاگرامی هەوڵی دا تێبگات بۆ لایەکی دەموچاومان لای ئێمە پەسەندترە.
ئەم توێژەرە گوتوویەتی کەسەکان کاتی گرتنی وێنەی سێڵفی لە ئاوێنەشدا هەوڵ دەدەن لای چەپی دەموچاویان لە وێنەکەدا دەربکەوێت. کاتێک کەسەکە لەبەرانبەر ئاوێنەدا دەوەستێت و وێنەی خۆی دەگرێت، بەگشتی لای راستی خۆیان نیشان دەدەن بەڵام لەو رووەوە کە ئاوێنە چەپ و راست پێچەوانە دەکاتەوە کاتێک کەسێک لای راستی دەموچاوی دەردەخات، واتاکەی ئەوەیە کە لای چەپی دەموچاوی دەرخستووە.
ئەم بابەتە لە پۆرترێتی شێوەکارەکانیشدا هەیە. ئەهەر سەیری تابلۆی مۆنالیزا بکەن ئەم راستییە دەبینن. پرۆفیسۆر لیندڵ لای وایە ئەم مەسەلەیە لەوانەیە هەڵقوڵاوی نەست(بەشی ناخودئاگا)ـی مرۆڤەکان بێت کە حەزیان لەوەیە لای سەرنجڕاکێشی دەموچاویان نیشان بدەن.
بەپێی توێژیەوەکان لای چەپی دەموچاو دەتوانێ هەستەکانی مرۆڤ باشتر بگوازێتەوە. لای راستی مێشکی مرۆڤ کە ماسولکەکانی لای چەپی جەستە کۆنتڕۆڵ دەکات، پەیوەندی بە هەستەکانەوە هەیە. هەر بۆیە کاتێک کەسێک دەیهەوێ هەستەکانی خۆی لە وێنەیەکدا دەربخات لای چەپی دەموچاوی نمایش دەکات و کاتێک دەیەوێ هەستەکانی بشارێتەوە، لای راستی دەموچاوی نیشان دەدات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved