ئاوی هەنار زیاتر لە 100 "فیتۆکمیتاڵ"ـی تێدایە. فیتۆکمیتاڵەکان یان مەوادی کیمیاوی گیایی، کۆمەڵێک پێکهاتەن کە بەشێوەی سروشتی لە گیاوگژدا هەن و بەگشتی تایبەتمەندیی دەرمانیان هەیە. ئاوی هەنار هەزاران ساڵە وەک دەرمانێک خزمەتی مرۆڤی کردووە و لە توێژینەوکانی ئێستاشدا دەرکەوتووە کە دەتوانێ بەرگیری لە شێرپەنجە بکات و سیستمی بەرگری و زاوزێ بەهێز بکات. لەدرێژە بەشێک لە گرنگترین سوودە تەندروسییەکانی ئەم خواردنەوە بەتامە دەخەینە بەر باس. تایبەتمەندیی ئەنتیئۆکسیدەنتی: رەنگی سوری هەنار لەو "پۆلیفنێل"ـانەی کە لە پێکهاتەکەیدایە سەرچاوە دەگرێت. ئەم مادەیە ئەنتیئۆکسیدەنتێکی بەهێزە. ژمارەی ئەو ئەنتیئۆکستدەنتانەی لە ئاوی هەناردا هەیە 3 بەرابەری چای سەوزە. پڕاوپڕە لە ڤیتامین C: ئاوی هەنار دەتوانێ 40٪ـی پێویستیی رۆژانەی ئێوە بە ڤیتامین C دابین بکات. ڤیتامین C بەهۆی گەرمیی زۆر یان پرۆسەی پاستۆریزەکردنەوە لەناو دەچێت. کەوابوو هەوڵ بدەن خۆتان لە ماڵەوە ئاوی هەنارەکە بگرن. بەرگیری لە شێرپەنجە: توێژەران لەم دواییانەدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئاوی هەنار بەرگیری لە گەشەی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات. دیارە ئەم دەستکەوتانە سەرەتایین و توێژینەوەی زیاتری پێویستە. بەڵام تا ئەو کاتەی زانیارییە مسۆگەرەکان دەستەبەر دەبن ئێوە دەتوانن ئاوی هەناو بەهۆی سوودەکانی دیکەوە بەکار بێنن. بەرگیری لە ورووژانی جومگە: ئەو "فلانۆئید"ـانەی لە ناو هەناردان بەرگیری لە نەخۆشی "ئارترۆز" دەکەن. ئاوی هەنار دەتوانێ بەرگیری لە بۆشبوونی ئێسک و رۆماتیزمی جومگەکان بکات. بەرگیری لە نەخۆشییەکانی دڵ: ئاوی هەنار یارمەتی سووڕی خوێن ئەکات و ئیزن نادات دیواری دەمارەکان ئەستوور بێت. ئاوی هەنار هەروەها دەتوانێ بەرگیری لە کۆبوونەوەی کۆلستڕۆڵ لە ناو دەمارەکاندا دەکات و هەر بۆیە سوودی بۆ کۆنتڕۆڵی فشاری خوێنیش هەیە.
سەرچاوە: medicalnewstoday
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure