7/1/2021 04:04 PM

ئەگەر هیواتان بە داهاتوو نییە ئەم کارانە ئەنجام بدەن

ژیان هەوراز و نشێوی زۆرە. گرنگ نییە دایکێکی ئارەزوومەند بن کە چاوی لە داهاتووی مناڵەکەیەتی، کارمەندێکی تێکۆشەر کە چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی پۆستەکەیەتی یان کەسێک کەم لەم دواییانەدا خۆشەویستێکی لەدەستداوە؛ هەموومان بۆ تێپەڕین لە گرفتەکان پێویستیمان بە هیوا و ئومێد هەیە. بۆ ئەوەی ئەم هیوایە دەستەبەر بکەن دەبێ واز لەو هەستیارییە لەڕادەبەدەرە بێنن. ئێمە دەبێ لەوە تێبگەین کە دەرفەتی باشتر لەداهاتوودا چاوەڕێمان دەکات. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند رێکار ئاشنا دەبین کە دەتوانن هیوا و ئومێد لە ناخماندا زیندوو بکاتەوە.

رێز لە خۆتان بگرن
ئەگەر لە هەستەکانتاندا نوقم بوون و هەستی نائەمنی ئازارتان دەدات، دەبێ بوەستن و رێگەیەک بۆ پاراستنی خۆتان بدۆزنەوە. پیاسەکردن، قسەکردن لەگەڵ دۆستێکی نزیک یان گەشتێکی کورت‌ماوە دەتوانێ یارمەتیتان بدات. رێز لە پێشکەوتنە بچووکەکان بگرن. هەر هەنگاوێک بەنرخە و ئێوە لە خەونەکانتان نزیک دەکاتەوە.

بە ئامانج و ئاواتەکەتاندا بچنەوە
ئەگەر تووشی لەمپەرێکی گەورە هاتوون، واباشە بە ئامانج و ئاواتەکانتاندا بچنەوە. بە وردی سەرنج بدەنە ئەو ئامانجانەی دیاریتان کردووە و وەبیر خۆتانی بێننەوە کە چ شتێک بووە هۆی ئەوەی ئەم ئامانج و بڕیارانە بێنە ئاراوە. ئەگەر پەیوەندییەکی لۆژیکی لەنێوان ئامانجەکانتاندا هەبوو ئەوە دەتوانن چاوەڕێی داهاتوویەکی باشتر بن، ئەگیان دەبێ چاکسازییەک لە پلان و بەرنامەکانتاندا بکەن.

چاوەڕوانییەکانتان کۆنتڕۆڵ بکەن
یەکێک لە هۆکارەکانی لەدەستچوونی ورە، دیاریکردنی چاوەڕوانییە مەحاڵەکانە. زۆر جار هۆکاری گەورەترین بێ‌هیواییەکان لەبەرچاوگرتنی ئامانجە ناڕاستەکانە. خۆتان و تواناییەکانتان بە باشی بناسن و بەپێی ئەم ناسینانە چاوەڕوانییەکانتان دەستنیشان بکەن.

پلانی جێگرەوەتان هەبێ
هەندێک جار ئامانجەکان لە رێگە و ئاراستەیەکەوە دەستەبەر نابێت و واباشە لە رۆژی یەکەمەوە پلانێکی جێگرەوەی تۆکمە دابڕێژن بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی شکست هاتن بتوان بەبێ بەفیڕۆدانی کات چالاکییەکانتان دەست پێبکەنەوە.

دانیشتن لەگەڵ کەسانێک کە پشتگیریتان دەکەن
مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و بەشێوەیەکی بەرچاو سوودمەند دەبێ لە پشتگیری دەوروبەریانی. بنەماڵە یەکەم پشتیوانی ئێمەیە، بەڵام دەتوانین پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەربڵاو بکەینەوە و بێگومان کەسانی دڵسۆز و راستگۆ کە بتوانن بە هەموو شێوەیەک یارمەتیمان بدەن دەدۆزینەوە.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved