8/1/2021 07:29 PM

ژنانی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتيیەکان له هەرێم سوکایەتیان پێدەکرێت

پڕۆژەی دەنگەکانمان، بە ھاوکاری ڕێکخراوی پاو، ئەنجامی ڕاپرسییەکی خستەڕوو کە تێیدا باس لە بەرزی رێژەی توندوتیژی دژ بە کچان و ژنان دەکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ھەرێمی کوردستان.

ئاڤان جاف سەرنووسەری گۆڤاری ژن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووه، ٥٣٪ی ژنانی بەشداربوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیيەکان سوکایەتییان پێدەکرێت و %٦٢شیان کۆمێنتی سێکسی و ھەراسانکارییان بۆ دەنوسرێت لەگەڵ دیاردەی دزینی وێنەو ٥٩٪یان ھەست بە ئارامی ناکەن.

ڕاپرسییەکە لەبارەی توندوتیژی و گێچەڵپێکردنی ژنانەوە ئەنجامدراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ٣٢٣ ژن تیایدا بەشدارییان کردووەو زۆربەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوان بوون.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە، ٥٢٪ی تا ڕادەیەک هەست بە ئارامی دەکەن، ٦٢٪یان کۆمێنتی سێکسی هەراسانکارییان بۆ دەنووسرێت، ٥٩٪ی ژنانیش وێنەکانیان دەدزرێت و هەوڵی هاککردنیان دەدرێت.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای دەکات، بەهۆی ئەو هۆکارانەوە، ژنانی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەست بە ئارامی ناکەن.

لەبارەی ئەنجامی ڕاپرسییەکەشیان و کاری دواتریان، ئاڤان جاف ڕایگەیاندووه، ڕاپۆرتی ڕاپرسییەکەیان ئاڕاستەی داواکاری گشتی و دادگا دەکەن، چونکە بەشێک لە ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەیان لێدەکرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت، وەک پێویست سکاڵای یاسایی تۆمار ناکەن و لایەنی یاسایی ناگرنەبەر.


خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved