9/1/2021 02:52 PM

ئەو خۆراکانەی بۆ تەندروستیی چاو بەسوودن

زۆرینەی خەڵک لەسەر ئەوە بڕوایەن کەمبوونەوەی بینایی چاو، ئاکامی هەڵکشانی تەمەن یان ماندوویی چاوە. بەڵام لەڕاستیدا لایف ستایلێکی تەندروست، دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە کێشەکانی چاو تا رادەیەکی زۆر کەم بکاتەوە. لەدرێژەدا دەمانهەوێ لەگەڵ ئەو خۆراکانە ئاشنا بین کە سوودیان بۆ تەندروستیی چاو هەیە.

ماسی
زۆرینەی جۆرەکانی ماسی پڕاوپڕن لە ئۆمێگا 3. ماسییە چەورەکا ئەو ماسیانەن کە لە سک و ئەندامەکانی جەستەیاندا چەورییە تەندروستەکان پاشەکەوت کراوە. خواردنی ئەم ماسیانە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی ئۆمێگا ٣. سەلەمۆن، ساردین و شاماسی  لەو ماسیانەن کە ئۆمێگا ٣ـیان زۆرە.

پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی
ئەم جۆرە میوانە پڕاوپڕن لە ڤیتامین C. ئەم ڤیتامینەش وەکوو ڤیتامین E ئەنتی‌ئۆکسیدەنتە و ئەنجومەنی بینایی ئەمریکا(AOA)، لای وایە بۆ پاراستنی چاو لەبەرانبەر زیانەکاندا بەسوودە. لیمۆی ترش، پرتەقاڵ، گریپ فرووت و لالەنگی بەشێک لەم میوانە.

گێزەر
گێزەر پڕاوپڕە لە ڤیتامین A و بێتاکارۆتێن. ئەم ڤیتامینە رۆڵێکی گرنگی لە بینایی چاودا هەیە. ڤیتامین C بەشێکە لە پرۆتینێک بە ناوی "رودوپسین" کە یارمەتی چاو ئەدات، نوور/ تیشک وەربگرێت.

هێلکە
هێلکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ "لوتئین" و "زیئاگزانتین" کە دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە کەمبوونەوەی بینایی چاو کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن روو دەدات کەم دەکاتەوە. هەروەها سەرچاوەیەکی باشە ڤیتامین C و E.

ئاو

جێی سەرسوڕمان نییە کە ئاویش بەسوود بێ بۆ تەندروستیی چاو. خواردنەوەی رادەیەکی زۆر ئاو دەتوانێ نیشانەکانی وشکبوونی چاو کەم دەکاتەوە.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved