هەنجیر وەکوو میوەیەکی بەتام و بەسوود، بەدرێژایی مێژوو لەسەرانسەری جیهاندا کەڵکی لێوەرگیراوە. توێژینەوەکانی ئەم دواییانە سەبارەت بە سوودەکانی هەنجیر دەریانخستووە کە ئەم میوەیە بۆ زۆرینەی کێشە پزیشکییەکان، هەر لە شەکرەوە بگرە هەتا ئێگیزیما بەسوودە. لەم بابەتەدا لەگەڵ بەشێک لەم سوودانە ئاشنا دەبین. ئەنتیئۆکسیدەنتێکی بەهێز لەو رووەوە کە ئەنتیئۆکسیدەنتەکان کاریگەریان لەسەر زۆرینەی بەشەکانی جەستە هەیە، نەبوون، کەمبوون یان زیانبەرکەوتنیان کێشەی تەندروستی بەدی دێنن، بۆ نموونە جۆرەکانی شێرپەنجە. بەپێی توێژینەوەکان هەنجیری وشککراو تایبەتمەندیی ئۆکسیدەنتی زیاترە. بەرگیری لە قەبزی سێ دانە هەنجیر نزیکەی ٥ گرام ریشاڵی تێدایە. ئەم ریشاڵە زۆرە چالاکییەکانی ریخۆڵە رێک دەخات و قەبارەی پیسایی زیاد دەکات و بەم شێوەیە جگە لەوەی بەرگیری لە قەبزی دەکات، سکچوون و جووڵە ناتەندروستەکانی ریخۆڵەش لەناو دەبات. دابەزینی کێش ریشاڵ بۆ دابەزینی کێشیش بەسوودە، کەوابوو خواردنی هەنجیر بۆ کەسانێک کە قەڵەون بەسوودە. ئەگەرچی کالۆری هەنجیر زۆرە بەڵام نابێتە هۆی زۆر بوونی کێش. خواردنی چەند دانە هەنجیر بۆ ئەم مەبەستە تەواوە و پێویست نییە زێدەڕۆیی بکەن. بەرگیری لە نەخۆشیی دەمارەکانی دڵ هەنجیری وشک "فنۆل"، ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6ـی تێدایە. ئەم ئاسیدە چەورانە، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی دەمارەکانی دڵ کەم دەکەنەوە. هەروەها، گەڵای هەنجیر رادەی "تری گلیسیرید" کەم دەکاتەوە. ئەم مادەیە یەکێک لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکانی دڵە. بەرگیری لە شێرپەنجەی مەمک هاوسەنگیی هۆرمۆنی لە ژنانی بەتەمەندا، زۆر جار تێک دەچێت. کارکردی ئەندامەکانی جەستە پەیوەندیان لەگەڵ یەک هەیە و هەر بۆیە تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری و بەم شێوەیە توانایی ئەنتیئۆکسیدەنتەکان بۆ بەرگیری لە سەرەتان کەم دەبێتەوە. بەهێزکردنی ئێسک هەنجیر پڕاوپڕە لە کالیسیۆم. کالیسیۆم یەکێک لە گرنگترین مادە کانگەییەکانە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە بۆشبوونی ئێسک. ئەو فۆسفۆر لە پێکهاتەی هەنجیردا هەیە یارمەتی ئێسک دەکات لەکاتی زیانبەرکەوتندا بتوانێ خۆی نۆژەن بکاتەوە.
سەرچاوە: healthline، draxe
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure