9/1/2021 03:00 PM

مۆتەکە یان ئیفلیجیی خەو چییە؟

ئیفلئجی خەو کە لە ناو خەڵکدا پێی دەگوترێ مۆتە یان مۆتەکە بە حاڵەتێک دەگۆترێ کە کەسەکە هوشیارە بەڵام ناتوانێ قسە بکات یان خۆی بجووڵێنێت. ئەم حاڵەتە بەگشتی لەنێوان ئەم دوو قۆناغەدا روو دەدات: ئەو کاتەی خەریکە خەوتان لێدەکەوێت یان ئەو کاتەی خەریکن لە خەو هەڵدەستن. کەسەکە لەم حاڵەتەدا هەست بە ئیفلیجی دەکا و قورس بووە، وەک ئەوەی شتێکی قورس یان کەسێک کەوتبێتە سەر جەستەت. ئەم حاڵەتە کەسەکە تووشی وەهمێکی ترسناک دەکات.
کاتێک تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، هەرچەند هەوڵ بدەن ناتوانن جەستەتان لە خجەو هەستێنن. هەندێک کەس دەتوانن قامکی دەست یان لاقیان بجووڵێنن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەکۆتاییدا جەستەتان بەتەواوی لە خەو هەستێنن. ئەم حاڵەتە بە "ئەزموونێک لە دەرەوەی جەستە" وەسف دەکرێت. ئیفلیجیی خەو دەتوانێ چەند چرکە یان چەند خولەکی پێبچێت.
سەرەکیترین نیشانەی ئیفلیجیی خەو خەون دیتنە. ئەو خەونانەی لەم حاڵەتەدا کەسەکە دەیبینێ لەگەڵ خەونە ئاساییەکان جیاوازی هەیە. لەڕاستیدا ئەم وەهمە کاتێک روو دەدات کە کەسە هوشیارە و ئەمەش سترێسی ئەم حاڵەتە چەندین قات بەرز دەکاتەوە. کەسەکە لەحاڵێکدا کە ئیفلیج بووە هەست بە سێبەر و دەنگی سامناک دەکات. دواتر ناهومێدی و بێ‌دەرەتانیی هێرش دەکاتە سەرمان و ناتوانین خۆمان کۆنتڕۆڵ کەین و ترسێکی زۆر داماندەگرێت. کەسەکە هاوار دەکات بەڵام کەس گوێی لێنابێت، چونکە لەڕاستیدا هیچ دەنگێکی لێوە نایە و هاوارکردنەکەشی لەڕووی وەهمەوەیە.
نەبوونی خەوێکی گونجاو، خەوتن بە پشتتدا، جینەتیک وکێشە دەروونییەکان هۆکارن بۆ دروستبوونی ئەم حاڵەتە. کەوابوو هەوڵ بدەن هەمیشە لە کاتێکی دیاریکراودا بخەون و لە خەو هەستن. بەر لە خەوتن هیچ مادەیەکی کحولی مەخۆنەوە و لەسەر پشت یان سک مەخەون. هەروەها ئامرازە ئەلەکترۆنییەکان لەکاتی خەوتندا لە خۆتان دوور بکەنەوە.
خاڵی گرنگ بۆ دەربازبوون لەم دۆخە ئەوەیە کە مەترسن و ئیزن بدەن ئەم کێشەیە بۆخۆی خۆی چارەسەر بکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved