9/1/2021 03:52 PM

چیرۆكەكانی ئەرابخا..

باس لەبەسەرهات و رووداوەكانی كەركوك دەكات لەمێژوودا.....
"چیرۆكەكانی ئەرابخا"، لەكۆمەڵێك كورتەچیرۆك پێكدێت، لەوەرگێڕانی گۆران فەتحی- نووسەر و رۆژنامەنووس، كەپێشتر دكتور تۆفیق ئاڵتونچی وەكو كتێبێك بەزمانی عەرەبی بڵاویكردۆتەوە.
چیرۆكەكانی ئەرابخا،لەسەرئەركی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بڵاوكراوەتەوەولەئێستادالەكتێبخانەكانی سلیمانی و كەركوكبەردەستە..
گۆران فەتحی لەپێشەكییەكەیداسەبارەت بەكتێبەكەدەڵێـت، ئەم كتێبەی دكتۆرتۆفیق ئاڵتوونچی، نووسەروئەكادیمیستی دوورەوڵات، لەكۆمەڵێك كورتەچیرۆك پێكدێت، لەبارەی بەسەرهاتو روداوەكانی كەركوك لەمێژوودا، كەتائێستاش لەسەرزاری خەڵكی شارەكەیەونەوەدواینەوەبۆیەكیدەگێڕنەوە.
روونیشیدەكاتەوەكە، چیرۆكەكان هەرچەندشوێنیان شارەكەوكوچەوكۆڵانەكانیەتی وكەسایەتی راستەقینەورووداوی راستەقینەشی لەخۆگرتووە، بەڵام تێكەڵ بەخەیاڵیشكراون لەلایەن نووسەرەوە، كەزۆرێك لەبابەت ونووسین وكتێبەكانی تەرخانكردووە بۆنزیككردنەوەودۆستایەتی وپێكەوەژیانی دانیشتوانی كەركوك، لێرەشداولەم چیرۆكانەباس لەپێكەوەژیانی خەڵكی شارەكەبەنەتەوەوپێكهاتەجیاوازییەكانیەوەلەمێژوودادەكات.
گۆران ئاماژەبەوەشدەكات، كەوەرگێڕانی"چیرۆكەكانی ئەرابخا"بۆسەر زمانی شیرینی كوردی، لەسەرداواورێككەوتنی خۆی ونووسەری كتێبەكەبەزمانی عەرەبی هاتووە.. هیواشی خواستەوەكەبەمكارەی توانیبێتی واتاومەبەستەكانی نووسەربگەیەنێت وخۆێنەریش چێژلەخوێندنەوەیكتێبەكەوەربگرێت.
جێی ئاماژەیە، گۆران فەتحی، نووسەرورۆژنامەنووس و شێوەكارە..
خاوەنی دووكتێبە، (شاری كەركووك- بەشێك لەمێژووی مزگەوت،تەكیە، خانەقا، زاناوپیاوەئاینییەناودارەكانی)كە ساڵی 2012 چاپ و بڵاوكراوەتەوە.(الایزدیون قرابین كردستان) كە ساڵی 2013 چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
گۆران فەتحی ، چەندین ساڵە لەبواری رۆژنامەنووسی كاردەكات و دەیانبابەت و وەرگێڕانی لەرۆژنامەو گۆڤار و سایتەكاندابەزمانی كوردی عەرەبی هەیە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved