رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه نرخی خۆراك له‌مساڵدا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت، كه له ساڵی رابردوودا به‌رێژه‌ی 18% نرخه‌كان به‌رزبۆوه. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌ڵئاوسانێكی فراوانی دروستكردووه‌و ئه‌وه‌ش وای له بانكه ناوه‌ندییه‌كان كردووه رێكاری پێویست بۆ پشتیوانیكردن له ئابووری وڵاته‌كانیان بگرنه‌به‌ر. عه‌بدولڕه‌زا عه‌باسیان گه‌وره ئابووریناسی رێكخراوی فاو ده‌ڵێت: له‌م قۆناغه‌دا زۆر هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك له جیهانداو له‌هه‌مانكاتیشدا خه‌ڵكی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌و دووچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure