10/1/2021 02:32 PM

سوودەکانی خواردنی گۆشتی هەوێردە(کۆڵەفڕە)

هەوێردە باڵندەیەکی بچووکە و لە زمانی لاتیندا پێی دەگوترێ "کۆرتونیکس/ Cortunix". زۆر کەس حەزیان لە تامی گۆشتی ئەم باڵندەیەیە و لایان وایە خواردنەکەی بەسوودە. خواردنی هێلکەی ئەم باڵندەیە زۆر باوە و باسی سوودەکانیش زۆر کراوە بەڵام ئایا خواردنی گۆشتەکەشی بەسوودە؟ لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی خواردنی گۆشتی هەوێردە (کۆڵەفڕە) دەخەینە روو.

چارەسەرکردنی کەم‌خوێنی: پێکهاتەی گۆشتی هەوێردە ئاسنی تێدایە؛ ئاسن رۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی هێمۆگلۆبین و خڕۆکە سوورەکاندا هەیە و بەم شێوەیە کێشەی کەم‌خوێنی چارەسەر دەکات.
دابینکردنی وزەی پێویست بۆ چالاکییەکانی جەستە: گۆشتی هەوێردە ڤیتامین B2ـی تێدایە کە کاربۆهیدرات دەکات بە شەکر و شەکریش مادەیەکی وزەبەخشە کە جەستە پێویستی پێی هەیە.
پاراستنی پێست: گۆشتی هەوێردە جگە لە ڤیتامینەکانی A و B، ڤیتامین Eـیشی هەیە. ڤیتامین Eـی ناو پێکهاتەی هەوێردە هاوشێوەی ڤیتامین E ناو پێکهاتەی سەوزەوات و میوەکان بەرگیری لە پیربوونی پێست دەکات و لەهەمانکاتدا بۆ نۆژەنکردنەوەی پێستیش بەسوودە.
پاراستنی هێز و خۆڕاگریی ئێسکەکان: گۆشتی هەوێردە فۆسفۆر و کالیسیۆمی هەیە. ئەم 2 مادە خۆراکیە بۆ پاراستنی ئێسک بەسوودن. کەوابوو بە خواردنی ئەم گۆشتە دەکرێ بەرگیری لە بۆشبوونی ئێسک بکرێت.
تەندروستیی دڵ: ئەو پرۆتینەی لە ناو گۆشتی هەوێردەدا هەیە دەبێتە هۆی هاوسەنگیی کۆلستڕۆڵە زیانبەخشەکانی جەستە. ئەم بابەتەش بۆ تەندروستیی دڵ زۆر پێویستە.
نۆژەنکردنەوەی بەشە زیانبەرکەوتووەکانی جەستە: ئەو پرۆتینەی لەناو گۆشتی هەوێردەدا جێگیرە یارمەتی جەستە دەدات بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ئەندامەکانی جەستە بۆ نموونە نینۆک، پێست و قژ. هەروەها بەرهەمهێانی هۆرمۆن و ئەنزیمەکان زیاد دەکات.

 

سەرچاوە: drhealthbenefits

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved