10/1/2021 02:35 PM

ئەم خۆراکانە ددانت سپی دەکەنەوە

وازهێنان لە خواردنەوەی قاوە یان چا بەشێکن لە پرۆسەی سپی‌بوونەوەی ددان. بە مەبەستی سپی کردنەوەی ددان لەگەڵ فڵچە لێدان و شۆردنی بەردەوامیان بە گیراوەی ددان شۆردن، چەندین خۆراک هەن کە خواردنەکەیان خێرایی دەبەخشن بەم پرۆسەیە.

برۆکلی: توێژینەوە زانستییەکانی زانکۆی "بائۆرا" دەریانخستووە، ئەگەرچی ئەم سەوزەیە زۆر کەس حەزی لێی نییە بەڵام لە پێکهاتەکەیدا چەند مادەی تێدایە کە بۆ تەندروستیی ددان بەسوودن. توێژینەوەکانی ئەم زانکۆیە دەریخستووە کە ئەو ئاسنەی لە کەلەرمی برۆکلیدا هەیە ئاسیدێک پێک دێنێت و ئەم ئاسیدە ددان لەبەرانبەر مادە زیانبەخشەکاندا دەپارێزێت.

پەنیر: بەپێی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری پزیشکیی دداندا بڵاو بووەوە دەرکەوت کە خواردنی پەنیر دەبێتە هۆی زۆربوونی ئاوی دەم کە پارێزەری مینای ددانە. پەنیر ئاستی ئاسیدی‌بوونی روکاری ددان بەرز دەکاتەوە و ئەمەش بۆ تەندروستیی ددان زۆت ر پێویستە.

کشمیش: لە پێکهاتەی کشمیشدا ئاسیدێک هەیە بە ناوی "ئولئیک ئاسید". ئەم ئاسیدە بەرگیری لە گەشەی دوو بەکتریای زیانبەخش دەکات: بەکتریای "ستێرپتۆکۆک موتانس" کە هۆکاری خورانەوەی ددانە و بەکتریای "Prophyromonas gingivalis" کە هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی ددان.

ئەنەناس: ئەم میوە بەتامە ئەگەر زۆری بەکار بێنیت زیانی بۆ ددان هەیە، بەڵام ئەو ئەنزیمەی کە پاش خواردنەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە توندبوونی ددانتان بکەن، دەبێتە هۆی سپی‌بوونەوەی ددان. ئەم ئەنزیمە ناوی "baromelain"ـە و پەڵەی سەر ددان لەناو دەبات و هیچ زیانێکیش بۆ مینای ددان نییە.

 

سەرچاوە: prevention

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved