10/1/2021 07:51 PM

چاپی نوێی رۆمانی خۆشه‌ویستێكی ترسناكی هاروكی مۆراكامی

رۆمانی خۆشه‌ویستێكی ترسناك له‌ نووسینی نووسه‌ری ناسراوی ژاپۆنی هاروكی مۆراكامی، له‌لایه‌ن ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵاوه‌ له‌ زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ كراوه‌ به ‌كوردی،  چاپی دووه‌می له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ره‌هه‌ند بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ دووتوێی 290 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ مامناوه‌ند پێكهاتووه‌.  

ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا وه‌رگێڕی رۆمانه‌كه‌ له‌ پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت: مۆراكامی به‌ شێوازێكی ئه‌ده‌بی به‌رز،  هه‌وڵیداوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی: "خۆشه‌ویستی، خۆكوشتن، نۆستالۆژیا، سێكس، كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنی نوێ، موزیك، نه‌وه‌ی 1968" بكات.

ده‌شڵێت: ئه‌م رۆمانه‌ گه‌شتی ژیانی كه‌سێكه‌، كه‌ خۆشه‌ویستی و نۆستالۆژیا، تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌كات و له‌ كه‌سێكی ئاسایی و خۆشبه‌خته‌وه‌، ده‌بێته‌ كه‌سێكی به‌دبه‌خت و تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه،‌ ئه‌مه‌ بیست و دووه‌هه‌مین به‌رهه‌می وه‌رگێڕه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved