11/1/2021 03:51 PM

سوودە تەندروستییەکانی نیسک

نیسک سەر بە بنەماڵەی دانەوێڵەکانە و لە رووکەش و دانەیەک پێکهاتووە. ناوی زانستیی نیسک "Lens culinaris"ـە و یەکێکە کە خۆراکە دێرینەکان کە مێژووی بەکارهێنانی لەلایەن مرۆڤەوە دەگەڕێتەوە بۆ 900 ساڵ لەمەوبەر. نیسک سەرچاوەیەکی هەرزانباییە بۆ پرۆتین. هەروەها لە پێکهاتەکەیدا چەند ئاسید ئامینی تێدایە بۆ نموونە: ئیزۆلئۆسین و لیزین. ئەم دانەوێڵە بەتامە لە هیند زیاتر لە هەر شوێنێکی جیهان بەکار دێت، چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی رووەکخۆرەکانی زۆرن. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودە تەندروستییەکانی ئەم خۆراکە دەخەینە روو.

بەرهەمهێنانی ماسولکە: ئەندام و ماسولکەکانی جەستە بۆ گەشە و نۆژەنبوونەوە پێویستیان بە پرۆتین هەیە. نیسک سەرجەم ئاسید ئامینی پێویستەکانی بۆ بەرهەمهێنان و نۆژەنکردنەوەی ماسولکەکان

کۆنتڕۆڵی شەکرە: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لەناو سەرجەم مادە خۆراکییەکاندا، دانەوێڵە لە هەموویان زیاتر ریشاڵی تێدایە. ریشاڵ ئاستی شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات. هەروەها خێرایی وەرگرتنی خۆراک لەلایەن خوێنەوە کەم دەکاتەوە و ئاستی شەکری خوێن رادەگرێت.
تەندروستیی دڵ: نیسک بەهۆی ئەوەی چەورییەکی کەمی هەیە، سەرچاوەیەکی گونجاوە بۆ پرۆتین کە دەکرێ بەبێ نیگەرانی لە چەورییە زیادیەکان، بیخۆیت و تەندروستیی دڵیش دابین بێت. هەروەها لە پێکهاتەی نیسکدا مەگنسیۆمی تێدایە لە بۆ تەندروستیی ماسولکەکانی دڵ و دەمارەکان بەسوودە.
پڕاوپڕە لە ئاسید فۆلیک: نیسک دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ب-کۆمپلێکس، بۆ نموونە فۆلات یان ئاسید فۆلیک. بەکارهێنانی ئاسید فۆلیک لە ژنانی دووگیاندا، بۆ بەرگیری لە لەدایکبوونی کۆرپەی ناکامڵ، بەسوودە. هەروەها فۆلات دەبێتە هۆی پێکهاتنی خانە سوورەکانی خوێن و رۆڵێکی گرنگی لە راگرتنی رادەی "هۆمۆسیتێئین" لە جەستەدا هەیە. ئەم مادە کیمیاوییە بۆ بەرگیری لە فشاری خوێنی بەرز و زیان بەرکەوتنی DNA کە رێگە بۆ شێرپەنجە خۆش دەکات، کاریگەرە و هاوکارە لە دابینکردنی تەندروستیی جەستە.
باشبوونی سیستمی مێتابۆلیزم: نیسک سەرچاوەیەکی باشە بۆ هەموو جۆرە ڤیتامینێک، بۆ نموونە ڤیتامین B3 کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە باشبوونی کۆئەندامی هەرس و مێشک. ئەم ڤیتامینە سوودی دیکەشی هەیە بۆ نموونە کۆنتڕۆڵی کۆلستڕۆڵ، کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی ئەلزایمەر، ئاوی سپی چاو، بۆشبوونی ئێسک و شەکرە.

 

سەرچاوە: organicfacts

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved