11/1/2021 04:00 PM

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە

ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل لە جەستەدا لەو کاتەوەی لە خەو هەڵدەستن زیاد دەکات؛ تێکەڵبوونی قاوە و ئەم هۆرمۆنە سترێسی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو ئەگەر خواردنەوەی قاوە هاوکات بێ لەگەڵ خواردنی نانی بەیانی، لە سوودەکانی بێ‌بەش دەبن و خۆتان تووشی سترێسێکی بێ‌هۆ دەکەن. هەروەها ئەگەر خواردنەوەی قاوە بخەنە ژەمی نیوەڕۆ، بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ لەم کاتانەدا، کارگەرییە ئەرێنییەکانی خواردنەوەی قاوە کەم دەبێتەوە.
ئەگەرچی ئاستی کۆرتیزۆل لە پاشنیوەڕۆدا کەم دەبێتەوە بەڵام خواردنەوەی قاوە لەم کاتەشدا باش نییە. بەپێی وتارێک کە لە ماڵپەڕی WebMDـدا بڵاو بووەتەوە، کافەئین لە جەستەی ئێوەدا لانی‌زۆر 12 کاتژمێر دەمێنێتەوە و دەتوانێ ببێتە هۆی بێ‌خەوی؛ هەر ئەم بێ‌خەوییە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەدیهاتنی سترێس و کێشە تەندروستییەکانی جەستە. خواردنەوەی قاوە لە شەویشدا هەر ئەم شتانەی لێدەکەوێتەوە (هەڵبەت قاوەی بێ کافەئین هیچ کێشەیەکی نییە).
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە بۆ کەسێکی ئاسایی (واتە کەسێک کە نە زۆر زوو لە خەو هەڵدەستێ نە درەنگیش دەخەوێ) لەنێوان کاتژمێر 9:30 بۆ 11:30٠ـە. هەروەها هەروەها بۆ ئەوەی باشترین کەڵک لە خواردنەوەی قاوە وەرگرن، لە ماوەی ئەم کاتەی باسمان کرد، 4 بۆ 6 کۆپ قاوە بخۆنەوە.

 

سەرچاوە: inc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved