11/1/2021 04:03 PM

چەند راستیی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە "هیچکاک"

"ئەلفرێد هیچکاک" یەکێک لە بلیمەتەکانی جیهانی سینەمایە لە سەدەی بیستەمدا. بەرهەمەکانی ئەو لە ژانەری ترسناکدا هێشتاش ستایشی رەخنەگرانی لێدەکەوێتەوە و وانەکانی لە زانکۆکانی جیهان دەگوترێتەوە. ئەم دەرهێنەرە بەریتانی-ئەمریکییە 13ـی ئاگۆستی 1899 لە شاری لەندەن لەدایک بوو و دواتر بە بەرهەمهێنانی چەندین بەرهەمی سینەمایی ناوی خۆی بۆ هەمیشە لە مێژووی هونەر و سینەمادا تۆمار کرد. فیلمەکانی هیچ کای زیاتر ئاوێتەی ترس و کۆمیدیایە و روانینێکی خەمگینی بەنیسبەت دۆخی مرۆڤەوە هەیە. سەبارەت بە لیستی فیلمەکانی ئەم دەرهێنەرە زۆر گوتراوە و زۆر نووسراوە و ئێمە لەم بابەتەدا دەمانهەوێ دەست بخەینە سەر چەند راستیی سەرنجڕاکێشی ژیانی ئەم هونەرمەندە.

*هیچکاک هەمیشە لەوە دەترسا کە بکەوێتە ژێر چاوەدێریی یاساییەوە.
*هیچکاک کارەکانی خۆی بە فیلمە بێدەنگەکانەوە دەست پێکرد.
*هیچکای زۆرینەی نهێنییەکانی پیشەکەی خۆی لە "فرێدریش ویلهلێم مۆرنائۆ"، دەرهێنەری بەناوبانگی ئەلمانییەوە فێر بوو.
*زۆرینەی فیلمە سەرەتاییەکانی هیچکاک لەناوچوون، بەڵام لەم دواییانەدا فیلمێکی بێدەنگی ئەم دەرهێنەرە لە نیۆزیلەندا دۆزرایەوە.
*هیچکاک یەکەم کەس بوو کە دەنگی هێنایە ناو سینەمای بەریتانیاوە.
*هیچکاک تەنانەت لە سەردەم بەناوبانگبوونیشیدا وەکوو پێشکەشکار لە بەرنامەی "هیچکات پێشکەش دەکات"ـدا دەوری دەگێڕا.
*دەکرێ بڵێین بەرهەمەکانی هیچکاک ئینسایکلۆپێدیای سینەمایە.
*هیچکاک حەزی لە بڵابوونەوەی 5 بەرهەمە ناوازەکەی نەبوو، واتە سەرەگێژە، تەناف، ئەو پیاوی زۆری دەزانی، پەنجەرەی پشتەوە و چەرمەسەریی هێری.
*هیچکاک لەدوای فیلمی "سەرەگێژە" ئیتر نەیدەویست لەگەڵ "جیمی ستوارت" هاوکاری بکات.
*هیچکاک تیچووی فیلمی "نەخۆشی دەروونی" خستە ئەستۆی خۆی.
*هیچکاک هەرگیز نەبووە براوە خەڵاتی ئۆسکار!

 

سەرچاوە: britannica، parade

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved