11/1/2021 07:54 PM

چیرۆكه‌كانی ئه‌رابخا

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی د.تۆفیق ئاڵتۆنچییه‌و له‌لایه‌ن گۆران فه‌تحی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردی و له‌ دووتوێی 134 لاپه‌ڕه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كورته‌چیرۆك پێكهاتووه‌ له‌باره‌ی به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانی كه‌ركوك له ‌مێژوودا كه‌ تائێستاش له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی شاره‌كه‌و نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ بۆ یه‌كی ده‌گێڕنه‌وه‌.

هه‌رچه‌ند كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌وه‌و ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ی له‌خۆگرتووه‌، به‌ڵام تێكه‌ڵ به‌ خه‌یاڵ كراوه‌.

چیرۆكه‌كان باسی له‌ دۆستایه‌تی و له‌یه‌كتر نزیكبوون و پێكه‌وه‌ژیانی دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌كات به‌ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوكه‌وه‌.

خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved