12/1/2021 05:40 PM

چەند رێکار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنی پیاوانە

تێستێسترۆن گرنگترین هۆرمۆنی پیاوانەیە. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، رادەی ئەم هۆرمۆنە بەشێوەی سروشتی کەم دەبێتەوە. بەڵام چەندین رێکار بۆ بەرگیری لە کەمبوونەوەی ئەم هۆرمۆنە و تەنانەت زیادکردنەکەشی هەیە. بەگشتیم بوونی تێستێسترۆن بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستە پێویستە. لەدرێژەد بەشێک لەم رێکارانە دەخەینە روو.

دابەزینی کێش
بەپێی توێژینەوە زانستییەکان پیاوە قەڵەوەکان تێستێسترۆنیان کەمە. هەر لەم توێژینەوانەدا دەرکەوتووە کە پیاوانی قەڵەوی تەمەن ١٤ بۆ 20 ساڵ، رادەی تێستێسترۆنی جەستەیان 50٪ لەو کەسانەی کێشیان ئاساییە کەمترە.

چالاک بن
چالاکیی جەستە یەکێک لە رێگەکانی هاوسەنگیی رادەی تێستێسترۆنی جەستەیە. هەڵبەت ئەم چالاکییەش ئاستێکی دیاریکراوی هەیە و ئەگەر لەو ئاستە تێپەڕ ببێت دەرئەنجامی پێچەوانەی هەیە.

کەمکردنەوەی سترێس
سترێسی درێژخایەن مەترسیدارە و دەبێتە هۆی کێشەی جۆراوجۆر بۆ جەستە. سترێس هۆرمۆنی کۆرتیزۆل زیاد دەکات و ئەم هۆرمۆنەش کاریگەری جۆراوجۆری لەسەر جەستە هەیە. بۆ نموونە لەسەر وڵامی سیستمی بەرگری و میتابۆلیزم شوێندانەرە. بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ ئاستی تێستێسترۆن لە پیاوندا کەم دەکاتەوە.

خۆپاراستن لە خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان
بەکارهێنانی کحول و جگەرە دەبنە هۆی کەمبوونەوەی تێستێسترۆن. خواردنەوەی کحول لەسەر هۆرمۆنە پیاوانەکان کاریگەریی نەرێنی هەیە. کحول خانەکانی جەسە لەناو دەبات و بەهۆی دژکردەوەی نەرێنیی هۆرمۆنەکان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی تێستێسترۆن.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved