12/1/2021 10:02 PM

له سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندن ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان، ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندن ده‌كه‌ن.

له‌ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی  و به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردنی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان، كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجامدرا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌سازی بۆ ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی 2020 بۆ 2021.

خاك - راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved