13/1/2021 05:40 PM

چەند نیشانەی کەمبوونی ڤیتامین

ماندوویەتی یەکێک لە باوترین نیشانەکانی تووشبوون بە کەمبوونی ئاسنە. بەڵام کەمبوونی ڤیتامین بەشێوەی ماندوویەتی خۆی دەرناخات. هەندێک جار لەوانەیە کێشەیەک لە جەستەدا دروست بێت کە زۆرینەمان نازانین کە هۆکارەکەی کەمبوونی ڤیتامینە. لەدرێژەدا لەگە: بەشێک لە نیشانەکانی کەمبوونی ڤیتامین ئاشنا دەبین.

ئێشی ماسولکەکان
ئەگەر بە بەردەوامی و بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو، بۆ نموونە بە بێ ئەوەی وەرزشێکی قورستان ئەنجام دابێت، هەست بە ئێشی ماسولکەکانتان بکەن، تووشی کەمبوونی ڤیتامین D هاتوون. ئەگەر هاوکات لەگەڵ ئێشی ماسولکە، هەست بە ئێشی ئێسک و ددانەکانیشتان بکەن پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.

تەزینی قاچ
ئەگەر کە بەری پێتان بتەزێت و لە کاتی رۆیشتندا هەست بە هاوسەنگی ناکەن و دەکەونە زەوی، لەوانەتە تووشی کەمبوونی ڤیتامین B12 هاتبێتن. ڤیتامین B12 شوێندانەرە لەسەر کارکردەکانی مێشک. ئەگەر ئاستی ئەم ڤیتامینە کەم بێت مێشک ناتوانێ پەیوەندی لەگەڵ عەسەبەکانی جەستە بگرێت.

کێشەی بینین لە شەودا
کێشەی بینین لە شەودا پەیوەندی بە کەمبوونی ڤیتامین Aـەوە هەیە. ڤیتامین A هاوکارە لە دروستکردنی ئەو خانانەی چاو کە تیشک وەردەگرن و کەمبوونەکەی دەبێتە هۆی ئەوەی شەوانە بە باشی نەبیننن.

دژکردەوەی هێواش
ئایا ناتوانن بەخێرایی تۆپەکە بگرنەوە؟ ئایا لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا و کاتێک شتێک دێتە سەر رێتان بەخێرایی ناتوانن ستۆپ بکەن؟ ئەم کێشانە لەوانەیە پەیوەندی بە کەمبوونی ڤیتامین Eـیەوە هەبێت نەک گێژبوون. ئەم ڤیتامینە بۆ تەندروستیی مێشک بەسوودە و هاوشێوەی ڤیتامین B12 دەبێتە هۆی پەیوەندی نێوان مێشک و جەستە بەگشتی.

درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان
بەشێک لەم کێشیە پەیوەندی بە کەمبوونی ڤیتامین Cـیەوە هەیە. خانەکانی پێست و ئەو خانانەی کە پاش دروستبوونی برین دەبێ خۆیان نۆژەن بکەنەوە، پێویستیان بە ڤیتامین C و زینک هەیە. چاکبوونەوەی برینەکان بە بێ بوونی ئەم مەوادە زۆر ئەستەمە.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved